كەی پێویستە قژهەڵەورین بە هەند وەوربگیرێت؟

كەی پێویستە قژهەڵەورین بە هەند وەوربگیرێت؟

قژهەڵورین بە ڕێژەیەكی دیاریكراو دوچاری هەموو كەسێك دەبێت، بەڵام بۆ ئافرەت زیاتر جێگای نیگەرانییە، بەتایبەتی كە زیاتر و بەردەوام بێت. قژ بەردەوام گەشەدەكات و هەڵدەوەرێت، هۆكاری وەكو خۆراك، سترێس، بۆماوە، هاوسەنگیی هۆرمۆنی، ئاوێتەی جوانكاری، مەشقی وەزرشی، دووگیانی، وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانەی ئافرەت، هەروەها زیانی لابەلای دەرمان، هەموویان ڕۆڵیان هەیە لە چەندێتی هەڵوەرینی ڕۆژانەی قژدا، پێویستە درك بەمە بكرێت كە كەی پێویستە قژهەڵەورین بە هەند وەربگیرێت و پێویست بە بەدواداچوونی پزیشكی بكات. پسپۆڕانی پێست جەخت دەكەنەوە كە لە هەر كەسێكدا ڕۆژانە هەڵوەرینی 50-100 تاڵە مووی سەر زۆر بە ئاسایی هەژمار دەكرێت و هەرگیز كاریگەری ناكاتە سەر شێوەی ڕوخسار، ئەگەر هەڵوەرینەكە لەم ژمارەیە زیاتر و بەردەوام بوو كە تەنكبوونی قژ بە ڕوونی تێبینی بكرێت، ئەوا پێویست بە بەدواچوونی پزیشكی دەكات.

Top