وه‌كو پێویست گرنگی به یارییه وه‌رزشییه‌كانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت نه‌دراوه
لاجان ماهر ڕاهێنه‌ری تایبه‌تى وه‌رزشیی منداڵى ئۆتیزم
تاكو ئێستا له كوردستان وه‌كو پێویست گرنگی به یارییه وه‌رزشییه‌كانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت نه‌دراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چینه تایبه‌ته‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه ڕوو له وه‌رزشه جیاجیاكان بكه‌ن له گۆڕه‌پانه وه‌رزشییه‌كان، وه‌رزشى خاوه‌ن پێداویستى تایبت چه‌ندین یارى له خۆ ده‌گرێت به پێى حه‌ز و ئاره‌زووی منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، سه‌نته‌ری ئۆتیزمى سه‌ربه ده‌زگاى خێرخوازی بارزانى ئه‌و ئه‌ركه‌ى له سه‌ر شانى خۆى داناوه و له رێگه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره چه‌ندین منداڵ گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه نێو وه‌رزش و یارییه جۆراوجۆره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ى مامۆستا لاجام ماهر، له دایك بووى ساڵى 1991ى شارى هه‌ولێره و ده‌رچووى په‌یمانگاى وه‌رزشییه و یاریزانى پێشووى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى هه‌ولێره و ئێستا ڕاهێنه‌رى تایبه‌تى بوارى وه‌رزشییه له سه‌نته‌رى ئۆتیزم و چه‌ندین خولی ڕاهێنه‌رى تایبه‌تى بینیوه،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*وه‌رزشی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت زیاتر چ وه‌رزشێك ده‌گرێته‌وه؟
-وه‌رزشی منداڵى ئۆتیزم له رێگه‌ى خاڵى به‌هێز و لاواز و جووله‌ى بچووك و گه‌وره و تواناى ئاستی جه‌سته‌یی وه‌رزشیی به گشتی ده‌گرێته‌وه.
*ده‌ته‌وێ چى بكه‌ى له ناو ئه‌م وه‌رزشكاره خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تانه؟
-ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی تایبه‌ت به منداڵانى ئۆتیزم مه‌شق پێكراو له ژێر چاودێری پسپۆڕى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌تى ئۆرده‌نی بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به به‌رده‌وامى مه‌شق و ڕاهێنان وه‌رده‌گرم له رێگه‌ى رێبه‌ری (Abllas)هه‌ڵسه‌نگاندنى كارامه‌ییه سه‌ره‌كییه‌كانى فێربوون و زمان به پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانم بۆ منداڵه به یارمه‌تى خاڵى به‌هێز و به‌هره‌ى منداڵ و ئامانجه‌كانم له بوارى وه‌رزشی و جه‌سته‌ى منداڵ به شێوه‌ى ورد داده‌رێژم بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى به‌هره‌ى وه‌رزشیان هه‌یه په‌ره به به‌هره‌كانیان ده‌ده‌م بۆ فێربوونى یارییه وه‌رزشییه‌كانى یارى تۆپى پێى و باسكه و باله و جمناستیك به شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمیانه جێ به جێ ده‌كه‌م.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ پێشخستنی ئاستى وه‌رزشیی ئه‌م چینه تایبه‌ته‌ى كۆمه‌ڵگه؟
-منداڵى ئۆتیزم به‌شێكیان به‌هره‌دارن پێویسته به‌هره‌كانیان وێنا بكه‌م، په‌ره‌ى پێبده‌م بۆ ئه‌و یارییه وه‌رزشییه‌ى له تواناى جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌دایه خولیاى ده‌كات.
*گرفتى وه‌رزشیی ئێوه له چى ڕه‌نگ ده‌داته‌وه؟
-گرفتى ئێمه نه‌بوونى ڕاهێنه‌رى تایبه‌تى مه‌شق پێكراوه، نه‌بوونى شوێنى تایبه‌ته، نه‌بوونى هۆشیاری وه‌رزشییه كه منداڵى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌ك منداڵانى ئاسایی ده‌توانن فێری یارییه وه‌رزشییه‌كان ببن، خێزانى منداڵه‌كان هاوكار بن گرنگی به تواناى منداڵه‌كانیان بده‌ن.
*بڕیارتان نه‌داوه تیپێك بۆ ئه‌م وه‌رزشكارانه دروست بكه‌ن؟
-سه‌ره‌تا منداڵه‌كان گۆشه‌گیرن كۆمه‌ڵایه‌تى نین تێكه‌ڵاوی منداڵى تر نابن، هیچ یارییه‌ك تاكه‌ن یاخود نازانن دواى فێربوون و وه‌رگرتنى ڕاهێنان تاكو ئاستى وه‌رزشی منداڵه‌كه به‌رز ده‌بێت ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ى له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ى یارى ده‌كات ئینجا ده‌یانكه‌م به تیپ و به‌یه‌كه‌وه یارى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتنى سه‌نته‌ره‌كه‌مانه من له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى خۆمان تیپى كوڕان بۆ تۆپی پێى و باسكه و تێنسى سه‌رمێزم دروست كردیه گه‌یشتون به‌و ئاسته به‌رزه ، تیپى كچانمان هه‌یه گروپى سه‌مای بالی و یارى جمناسیتك ریتمی هه‌یه و ئه‌نجام ده‌ده‌ن به جوانترین شێوه.
*به‌رنامه‌تان چیه بۆ داهاتوو؟
- ئێمه به‌رده‌وامین له مه‌شق و ڕاهێنانى خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین منداڵى ئۆتیزم سوود له یارییه وه‌رزشیه‌كان ببینن و فێری به‌هره وه‌رزشیه‌كان ببن.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌ركێكی قورست له سه‌ر شانه؟
-هه‌ر چه‌نده ئه‌ركی من قورس بێ هه‌ستى پێناكه‌م شانازى به كاره‌كه‌ى خۆكمه‌وه ده‌كه‌ن، ماندوو بوون ناناسم.
*بۆچى ئه‌م بواره‌ت هه‌ڵبژاردوه؟
- له منداڵیه‌وه خولیای من وه‌رزش بووه و وه‌رزشیش به پیشه‌ى خۆم داده‌نێم.
*له ئێستادا خه‌ڵكانێكى زۆر ڕووتان تێده‌كه‌ن بۆ هێنانى منداڵه‌كانیان، پلانتان چییه، چۆن منداڵه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ یارییه جیاوازه‌كان؟
-به‌داخه‌وه رێژه‌ى ئۆتیزم زۆر له زیاد بوونه ڕۆژانه روو له سه‌نته‌رى خێرخوازی ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازی بارزانى خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت بۆ منداڵى خێزانى كه‌م ده‌رامه‌ت به پێى شوێن و كاتى منداڵ وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ناتوانین له 100منداڵ زیاتر وه‌ربگرین، به پێى ئه‌و پلانه‌ى دامانناوه دابه‌شیان ده‌كه‌ین.
*چه‌ند جۆر وه‌رزش هه‌یه له سه‌نته‌ره‌كه‌تان؟
- ته‌نیا یه‌ك ڕاهێنه‌رى وه‌رزشی تایبه‌ت به ئۆتیزم هه‌یه ده‌توانم بلێم له هه‌موو كوردستان هه‌وڵمداوه زۆرترین جۆرى یارى وه‌رزشی فێرى منداڵه‌كان بكه‌م، یارى تۆپى پێى باسكه وتێنسى سه‌رمێز و جیمناستیك و جمناسیتك ریتمی و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و گۆره‌پان و مه‌یدان و چه‌ندین وه‌رزشیی تر و ڕاهێنانمان هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای جه‌سته‌یی منداڵ.
*خه‌ونى ئێوه وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه شوێنى تایبه‌ت و ڕاهێنه‌رى مه‌شق پێكرتو به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمی و زانستى پێبگه‌ینن خولیان بۆ بكه‌نه‌وه، كردنه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌نته‌ری جیاواز بۆ ئه‌وه‌ى ببن به یاریزانى یارییه وه‌رزشییه‌كان وه‌كو منداڵى ئاسایی.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-هیوادارم هۆشیاری زیاتر بدرێت به خێزانی خاوه‌ن منداڵى ئۆتیزم، بێ ئومێد نه‌بن و باوه‌ڕى ته‌واوین به منداڵه‌كانیان هه‌بێ به ڕاهێنان ده‌توانن بیانگه‌رێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه و خوێندن و قوتابخانه و یاریگاكان بۆ یارییه وه‌رزشییه‌كان، سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌مووه خه‌مخۆرییه‌ى بۆ وه‌رزشییه جۆروجۆره‌كان.