لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە تەقەکردن لە خێزانێک ٦ کەس کوژران

لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە تەقەکردن لە خێزانێک ٦ کەس کوژران

 

 

 

لە ماڵێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا، شەش کەس کوژران، کە منداڵێکی ساوای شەش مانگیش لەنێویاندا بوو.

بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی تولار کوشتنی ئەم شەش کەسەی بە بازرگانی نایاسایی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەستەوە و گوتی ، هەفتەی ڕابردوو ئەفسەرانی پۆلیس فەرمانی گەڕانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەمان ماڵدا جێبەجێکردووە.

دەسەڵاتدارانی ئەم شارە ڕایانگەیاند، كە دوو تۆمەتباری پەیوەست بەم ڕووداوە هەڵاتوون و هێشتا دەست بەسەر نەكراون، بەڵام ناسنامەیان دەستنیشان کراوە.

ئەم هێرشە لە ناوچەیەکی کشتوکاڵیدا ڕوویداوە کە پێنج هەزار و ٤٠٠ کەسی تێدابووە لە نیوەی ڕێگای نێوان لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ.

تەرمی کۆرپەکە و دایکە تەمەن ١٧ ساڵەکە لە چاڵێکی دەرەوەی ماڵەکەدا دۆزراونەتەوە. كە تەقە لە سەریان كراوە.  چەند کەسێکی دیکە کە ژنێکی بەساڵاچوو لە نێویاندا بوو ئەویش گوللە بەر سەری کەوتووە. هەروەها دوو ژن بەهۆی خۆ شاردنەوە لەناو ترێلێرێکدا لەسەر موڵکەکە ڕزگاریان بووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێرشی چەکداری و کوشتنی بەکۆمەڵ کێشەیەکی بەربڵاوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، حکومەت و کۆمەڵگای ئەمریکا هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە ئەنجامێک سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەك لەم وڵاتەدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top