پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و هونەرمەندی کورد (عومەر چاوشین)ـم پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو عومەر چاوشین
لە بواری هونەری شانۆ و درامای كوردیدا دڵسۆزانە خزمەتێكی بەرچاوی بە هونەری میللەتەكەی كردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عومەر چاوشین بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
16ـی كانوونی دووەمی 2023

Top