هۆكاری جوانیی پێنێلۆپ كروز

هۆكاری جوانیی پێنێلۆپ كروز

ئەستێرە جیهانییەكان هەوڵ دەدەن بە باشترین شێوە دەر بكەون و چێژ لە پێستێكی ڕوون و درەوشاوە وەربگرن، كە دوور بێت لە زیپكە و پەڵە.
سەرەڕای ئەوەی ژنێكی سەرقاڵی وەك ئەستێرە و دایكی دوو منداڵە، ئەكتەری ئیسپانی پێنێلۆپ كروز خاوەنی جوانییەكی درەوشاوە و پێستێكی نایاب و جەستەیەكی رێكە، هەروەها درێغی ناكات لە گرنگیدان بە جوانییەكانی و پاراستنی گەنجێتی بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش، كەواتە نهێنیی جوانییەكەی چییە؟
پێنێلۆپ كروز پشت بە ڕێجیمێكی تایبەت دەبەستێت، كە بەیانی زوو نزیكەی كاتژمێر ٧:٣٠ لە خەو هەڵدەستێت، هەروەها حەز دەكات ٧-٨ كاتژمێر بەردەوام بخەوێت لە شەودا، لە ئەگەری پابەند نەبوو بە وێنەگرتن.
لە سەرەتای ڕۆژدا وەرزش دەكات، دواتر لەگەڵ خێزانەكەی نانی بەیانی دەخوات، هەروەها دڵنیا دەبێتەوە لە وەرگرتنی كالۆری و خواردنەوەی ئاوی پێویست.
بۆ نانی بەیانی پێنێلۆپ كروز هێلكە و میوە و دانەوێڵەی ماڵەوە و، هەندێكجاریش ئاوی كەلەرم دەخوات، هەروەها هەندێك تەواوكەری سرووشتی و پرۆتینی ئۆرگانیك دەخوات و حەزی لە قاوەیە لەگەڵ شیری بادەم، بەڵام ڕۆژانە لە دووجار زیاتر نایخواتەوە.

هۆكاری جوانیی پێنێلۆپ كروز

پێنێلۆپ دڵنیا دەبێتەوە لەوەی كە چەندین خۆراكی تەندروست بەردەوام لە ماڵەكەیدا هەبێت، لەوانەش سەوزە و میوەی سرووشتی و گۆشتی بێ چەوری و ماسیی زۆر. لە چێشتخانەكەدا كینۆا و ماكارۆنی و برنجی قاوەیی و شەكری گوێزی هیندی و ستیڤیا و شوكولاتە هەیە.
پێنێلۆپ كروز سەبارەت بە نهێنیی جوانیی پێستی دەڵێت: «جارجارە فڵچەی وشكی جەستەی دەكەم؛ ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەكان.
هەروەها ئاشكرای كرد كە ماكیاژكارەكەی لە نوێترین فیلمیدا جاید ڕۆلەری بەكارهێناوە و، دووپاتی كردەوە كە بەڕاستی كار دەكات و ئەنجامێكی نایابی بەدەست هێناوە».

Top