هایلی بیبەر بەدەست دڵەڕاوكێ و نەخۆشییەوە دەناڵێنێت

هایلی بیبەر بەدەست دڵەڕاوكێ و نەخۆشییەوە دەناڵێنێت

لە دوایین ئەڵقەی پۆدكاستەكەی «Run-Through with Vogue»، سوپەرمۆدێل هایلی بیبەر باسی لە كاریگەرییەكانی دوای جەڵتەی مێشك كرد، كە ساڵی ڕابردوولە ناكاو تووشی بوو و كاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی ئەو هەبووە.
هایلی مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە یوتیوب بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی نیشانەكانی هاوشێوەی جەڵتەی مێشكی دەركەوت، كە بەهۆی خوێنمەین لە مێشكیدا دروستبووە، كە لە كاتی نانخواردنی بەیانیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی(جەستن بیبەر) لە پاڵم سپرینگز لە كالیفۆرنیا ساڵی 2019 ڕووی دا.
هایلی لە ڤیدیۆكەدا ڕوونی كردەوە كە هەستی بە بێهێزیی لە قۆڵی ڕاستی و لە سەری پەنجەكانیدا كردووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناچار بێت بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە بخەوێت، هەروەها هەستی بە دڵەڕاوكێیەكی زۆر كرد و كەمێك تووشی هێدمەی دوای رووداوەكە بوو، ئەمەش كێشەی تەندروستی و دەروونیی زۆری بۆ درووستكرد و زۆریش ترساوە كە ئەم حاڵەتە دووبارە ببێتەوە، چونكە وەك خۆی دەڵێت دڵنیابووە ئەگەر دووبارە ببێتەوە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەرگەی بگرێت .
ئەستێرە تەمەن 26 ساڵەكە پشتڕاستی كردەوە كە جەڵتەی مێشك (بە دڵنیاییەوە ترسناكترین شتە كە تا ئێستا بەسەریدا هاتووە»، ئاماژەی بەوەش كردووە، گەڕانەوەی بۆ پاڵم سپرینگز بۆی قورس و نامۆ بووە.

Top