كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى كاراتێ كوردستان بوون
كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى كاراتێ كوردستان بوون
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى كاراتێ له كوردستان و خزمه‌تكردنى زیاترى ئه‌م یارییه به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى كاراتێ كوردستان به چاودێری لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان، پاڵه‌وانێتى كاراتێ یانه‌كانى كوردستان بۆ ئاستى كچان به‌به‌شدارى 16 یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان له شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو له هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمێت ئه‌نجامدرا، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌شدا كچه یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان توانیان ئاستێكى به‌رزى یارى كاراتێ كچان پێشكه‌ش بكه‌ن له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان كچه یاریزانانى به‌شدار بووى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى باڵا ده‌ستى خۆیان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه پێشاندا و توانى ببێته پاڵه‌وانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.
1-یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى 130خاڵ
2-یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه 80خاڵ
3-یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ 78خاڵ
4-یانه‌ى به‌ختیاری 48خاڵ
5-یانه‌ى قه‌ره‌داغ 46خاڵ