ئاڤاتار بەرەو شكاندنی ژمارەی پێوانەیی

ئاڤاتار بەرەو شكاندنی ژمارەی پێوانەیی

تۆنێك پارە، بەم شێوەیە دەتوانرێت فیلمی «Avatar - Waterway»ی جەیمس كامیرۆن وەسف بكرێت، كە دوای تەنیا 14 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی، فیلمەكە زیاتر لە ملیارێك دۆلاری بەدەست هێناوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش وای كردووە ببێتە یەكێك لە فیلمە پڕداهاتەكانی ئەمساڵ و، كاندیدە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی بشكێنێت.
فیلمی «Avatar - Waterway» درێژەی فیلمی زۆرترین داهاتی مێژووە و بە كۆی گشتی 1.022 ملیار دۆلار، چووەتە نێو لیستی سەركەوتووترین فیلمەكانی مێژووی سینەماو، بە ئاسانی دەتوانێت فیلمی تۆم كروز بڕووخێنێت «Top Gun» وەك خاوەنی زۆرترین داهات لە ساڵی 2022.
ساڵی ٢٠٢٢ بە ساڵی بوژانەوەی بۆكس ئۆفیس دادەنرێت، دوای ئەو دابەزینە گەورەیەی لە ساڵانی پێشوودا هەبووە، سێ فیلم لەمساڵدا ملیار دۆلارەكەیان تێپەڕاند، دوای ئەوەی هیچ فیلمێك نەیتوانی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا بگاتە ئەم ژمارەیە.
سەرەڕای كەمبوونەوەی ڕێژەی بینەرانی سینەما بە ڕێژەی ٤٠٪ بەهۆی ئەو سەكۆیانەی كە ئێستا زۆربەی فیلمەكان پیشان دەدەن و فیلمی خۆیان بەرهەم دەهێنن، بەشێك لە پسپۆڕانی فیلم لە نێویاندا دانیاڵ لوریا، بوونی ئومێد بۆ بەردەوامیی سینەما بۆ ساڵانی داهاتوو بەتایبەتی پشتڕاست دەكەنەوە، لەگەڵ بەرهەمهێنانی فیلمی تایبەت بە چیرۆكی جوان و تەكنەلۆژیای بەرز.
خێراترین فیلمەكان كە لە بۆكس ئۆفیسدا گەیشتنە ئاستی ملیار دۆلار
هەرچەندە گەیشتن بە یەك ملیار دۆلار لە فرۆشتنی بلیتەكان لە سەرانسەری جیهاندا لە ماوەی تەنها ١٤ ڕۆژدا دەستكەوتێكی سەرنجڕاكێشە، بەڵام ڕاستییەكە ئەوەیە كە فیلمی “ئاڤاتار” خێراترین فیلم نییە بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە، پێش هەندێك فیلم هاتە پێشەوە، ئەمانەی خوارەوە لیستێكە لە پێنج خێراترین فیلمەكان ئەو فیلمانەی توانیان ملیارێك دۆلار لە بۆكس ئۆفیس كۆبكەنەوە:
1- فیلمی “Avengers: Endgame” بە بڕی 1.224 ملیار دۆلار، دوای پێنج ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی 2019.
2- فیلمی “Avengers: Infinity War” بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار، دوای 11 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە مانگی نیسانی ساڵی 2018.
3- فیلمی (جەنگی ئەستێرەكان - هێزەكە بەئاگا دێتەوە) بە بڕی 1.0906 ملیار دۆلار، دوای 12 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2015.
4- فیلمی «پیاوی جاڵجاڵۆكە مەحاڵە بچیتەوە ماڵەوە» بە كۆكردنەوەی 1.0544 ملیار دۆلار، ئەمەش دوای 12 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2021.
5- «جیهانی جوراسیك»، كە 1.026 ملیار دۆلاری كۆ كردەوە، ئەمەش دوای 13 ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2015.

Top