له‌ قۆناغی دووه‌م ده‌ربه‌ندیخان گۆڕانكاری ده‌كات

له‌ قۆناغی دووه‌م ده‌ربه‌ندیخان گۆڕانكاری ده‌كات

له‌ قۆناغی دووه‌م ده‌ربه‌ندیخان گۆڕانكاری ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ پێكهاته‌یه‌كى جیاواز به‌شدارى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانى كردوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه‌كه‌ ئاماده‌كارى پێویستى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنێت،له‌ كۆى ئه‌نجامدانى ده‌ یاریش له‌ قۆناغی یه‌كه‌م یانه‌كه‌ خاوه‌نى 14 خاڵه‌ و له‌ پله‌ى شه‌شه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانى كوردستان دێت، ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ قۆناغی دووه‌م گۆڕانكارى بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌رێم بورهان ڕاهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى : بارودۆخی تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌ و كه‌م و كوڕى وامان نییه‌ له‌ تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، گوتیشى: به‌رنامه‌ى تایبه‌تى خۆمان هه‌یه‌ بۆ قۆناغی دووه‌م ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ گۆرانكارییه‌كانمان به‌ پێى پێویست ده‌بێت له‌ چه‌ند شوێنێكى یاری كردن و یاریزانان بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ پێویستمان پێ بێت، هیچ گرفتێكمان نییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت هه‌ندێك كات به‌هۆى پێكان و كارته‌وه‌ یاریزانه‌كانمان بێ به‌ش ده‌بن له‌ یارییه‌كان، ئه‌وه‌ش زۆر كات ده‌بێته‌ گرفت بۆ ئێمه‌، رۆژانه‌ مه‌شقه‌كانی خۆمان به‌ شێوه‌یه‌كى چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر ئاماده‌بین بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كانمان، ده‌مانه‌وێ له‌م یارییانه‌ى ماومانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئه‌نجامى باشتر ده‌ربكه‌وین و بتوانین ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنین له‌ یارییه‌كانى داهاتوومان، یانه‌كانى خولى كوردستان سه‌رجه‌میان هه‌وڵى تایبه‌ت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنن، ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌ یه‌كه‌ مه‌شقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشتر ئه‌نجام له‌ سه‌ر ئاستى خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین.
كارزان كانه‌بی

Top