ئەمبر هێرد لە فیلمی «Aquaman 2» دوورخرایەوە

ئەمبر هێرد لە فیلمی «Aquaman 2» دوورخرایەوە

ئەو كۆمپانیایە كە بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی (ئاكوا مان)ی بەرهەم هێناوە، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەستێرەی ئەمبر هیردی لە كارەكەی دا، دوای ئەوەی لە دۆسیە بەناوبانگەكەیدا لە بەردەم ئەستێرەی جیهانی (جۆنی دیپ)دا سزا درا.
بەپێی سەرچاوەكان بۆ JUST JARED، ئەو دیمەنانەی كە لەلایەن ئەمبر هێردەوە گیراوە، كە كارەكتەری (میرا) لە فیلمەكەدا بەرجەستە دەكات، دەسڕدرێتەوە و دووبارە فیلمی بۆ دەكرێتەوە و دەخرێتە ژێر مۆنتاژەوە، بەڵام كۆمپانیاكە هێشتا لەسەر ئەو ئەكتەرە ئەڵتەرناتیڤە یەكلایی نەبووەتەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ، واڵتەر هامادا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (وارنەر برۆس) كە بەرهەمهێنەری زنجیرەی (ئاكوامان)ـە، باسی لە دەركردنی ئەمبر هێرد لە زنجیرەكەدا دەكرد، جەختی لەوە كردەوە كە كۆمپانیاكە بڕیارەكەی بۆ چەند هەفتەیەك دواخستووە، بەهۆی ئەو گفتوگۆیەشەوە لە دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆڵی ئەمبر هێرد لە بەشەكەدا یان گۆڕینی.
جێگای سەرنجە، لە كاتی بەشی یەكەمی فیلمە بەناوبانگەكەدا، كە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاو كرایەوە، ئەمبر هێرد زۆرترین پشكی لە دیمەنەكانی بەردەم پاڵەوانەكەدا هەبوو، وەك ئەو كچەی نزیك لە دڵی فیلمی (ئاكوا مان)، واتە بەرجەستە كراوە لەلایەن «مۆموا» و، كە ڕوونە كە كارەكتەرەكە ئامادە كراوە بۆ داهاتوو.
ڕەنگە نەبوونی ئەو كچە بۆ هەوادارانی فیلمەكە ناڕەحەتكەر بێت و لە ئێستادا دووبارە وێنەگرتنی بەردەوامە بۆ بەستنەوەی هەندێك تەوەر، بۆ ئەوەی لە فیلمەكەدا دوور بخرێتەوە.
فیلمی “Aqua Man”، كە بەشی یەكەمی لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاو كرایەوە، داهاتە جیهانییەكەی یەك ملیار و ١٣٩ ملیۆن دۆلار بوو، بە بەشداریی: جەیسۆن مۆموا، ئەمبر هێرد، نیكۆڵ كیدمان، ڕاندال پارك، پاتریك ویلسۆن، دۆلف لوندگرێن، ویلیام دافۆ، و گراهام مەكتاڤیش.

Top