مەی عومەر لە جوانترینەكانی جیهانە

مەی عومەر لە جوانترینەكانی جیهانە

ئەكتەری میسری (مەی عومەر) لە پێشبڕكێی (100 جوانترین ڕوخسار) لە سەرانسەری جیهان پلەی هەشتەمی بەدەست هێنا، مەی عومەر بە یەكەم میسری دادەنرێت كە بگاتە كۆتایی، هەروەها لە هەندێك ئەستێرەی نێودەوڵەتی باشترە و هەنگاوی باشتری بڕیوە.

مەی عومەر لە جوانترینەكانی جیهانە

مەی عومەر دڵخۆشییەكی گەورەی خۆی بەم بۆنەیە دەربڕی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە “ئینستاگرام”، نووسیویەتی: «زۆر دڵخۆشم بۆ سەركەوتنم لە پێشبڕكێی ١٠٠ جوانترین ڕوخساری جیهان و بۆ پلەی هەشتەم، لە دە یەكەم، بەتایبەت ئەوەش یەكەم میسری بێت كە سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بگاتە قۆناغی كۆتایی».
مەی زیاتر گوتی: «لە دە باشترینەكاندا پێش ئەستێرە نێودەوڵەتییەكانی وەك گال گادۆت، پاڵەوانی (ژن سەرسوڕهێنەر) كەوتووم، كە پلەی ١٢ی بەدەست هێناوە، پێشتر زیاتر لە كەسێك لە میسرەوە خۆی بۆ پاڵاوتنەكان كاندید كردووە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە هونەرمەندێكی میسری سەردەكەوێت و لە پاڵاوتنەكاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە قۆناغی كۆتایی».
مەی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت: «ئەم سەركەوتنە بۆمن مایەی دڵخۆشییە، لەبەر دوو هۆكار، یەكەمیان ئەوەیە كە من لە پێشبڕكێیەكی گرنگی نێودەوڵەتیی وەك ئەمەدا سەركەوتنم بەدەست هێناوە، دووەمیش ئەوەیە ئەو كەسەی هونەرمەندێكی میسری بەدەستبهێنێت، دەوێت هەر دەستكەوتێك یان سەركەوتنێك كە هەر میسرییەك بەدەستی بهێنێت». ..میسر وڵاتی داهێنەران و كەسانی گەورە و بیلمەتە.

Top