هاله‌ حه‌مه‌د" پێویسته‌ گرنگی به‌ یارییه‌كانى دێده‌وانى بدرێت

هاله‌ حه‌مه‌د

هاله‌ حه‌مه‌د" پێویسته‌ گرنگی به‌ یارییه‌كانى دێده‌وانى بدرێت
هه‌ر چه‌نده‌ یارییه‌كانى دێده‌وانى یه‌كێك له‌م چالاكییانه‌ن كه‌وا له‌ په‌روه‌رده‌كان زیاتر گرنگی پێ ده‌درێت، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى ڕابردوو هیچ چالاكییه‌ك بۆ ئه‌م یارییانه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ له‌ سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌گشتییه‌كانى و په‌وه‌رده‌ى قه‌زاكانیش، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی چالاكی وه‌رزشیی و هونه‌رى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو خولی سه‌ركرده‌ى دێده‌وانى بۆ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى وه‌رزشیی و سه‌رپه‌رشتیارانى هونه‌رى وه‌رزشیی له‌ په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ وانه‌كانیان به‌ تیۆری و پراكتیكی ئه‌نجامدا، یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى خوله‌كه‌ش مامۆستا هاله‌ حه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌رى له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بوو له‌ باره‌ى به‌شدارى كردنیشى له‌م خوله‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ له‌ ڕاستیدا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانى وه‌رزشیی، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ خولى سه‌ركردانه‌ زۆر به‌ كه‌مى ده‌كرێته‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌كو به‌شداربوو سوودێكى زۆرمان لێ بینی و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌ ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌ى كه‌ له‌م خوله‌ گه‌وره‌یه‌ به‌شداربووین سوودی باشمان به‌ شێوازی تیۆری و پراكتیكی بینیى و هه‌وڵیش بده‌ین كه‌ ئێمه‌ نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر بووین بتوانین خولى تر بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایانى ترى وه‌رزشیی ئاشنا بكه‌ین به‌ یارییه‌كانى دێده‌وانى، چونكه‌ دێده‌وانى گرنگى و تایبه‌تمه‌ندی خۆى هه‌یه‌ له‌ ناو وه‌رزشیی قوتابخانه‌كان، هیوادارین بتوانین له‌ داهاتوو هه‌نگاوى زیاتر بهاوێن له‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌گبه‌ى خۆمان پڕ له‌ زانیارى بكه‌ین و دواتریش چه‌ندین خول به‌رێوه‌ ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایان و قوتابیانیش سوودمان لێی ببینن، سوپاسى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی ودێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتیی هه‌ولێریش ده‌كه‌ین كه‌وا مامۆستایانى وه‌رزشیی به‌شدارى پێ ده‌كه‌ن بۆ زیاتر سوودمه‌ند بوون و ده‌مه‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌ پڕ زانیاری تازه‌ى دێده‌وانى.
كارزان كانه‌بی

Top