هه‌ولێر چاوی له‌ هێنانى یاریزانى تره‌

هه‌ولێر چاوی له‌ هێنانى یاریزانى تره‌

هه‌ولێر چاوی له‌ هێنانى یاریزانى تره‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر به‌شدار له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كه‌ به‌ رابه‌رایه‌تى غازی فه‌هدى ڕاهێنه‌رى عێراقی به‌شدارن له‌ خوله‌كه‌، یانه‌ى هه‌ولێر له‌ دواین یارى خۆى دووچارى شكست هات له‌ سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى زه‌ورا، به‌ڵام هه‌ولێر ده‌یه‌وێت ئه‌م شكسته‌ بكاته‌ هه‌ڵستانه‌وه‌ و گۆڕانكاری بكات له‌ گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ و چه‌ند یاریزانێك بهێنێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى، هه‌ولێر له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 10 یارى خاوه‌نى 12 خاڵه‌، له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانى تازه‌ش بۆ یانه‌كه‌ ئه‌حمه‌د شوكر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌مان بێگومان داواى یاریزانى كردوه‌ ده‌یه‌وێت یاریزانى تازه‌ بهێنێت، به‌ڵام تاكو ئێستا له‌ سه‌ر هیچ یاریزانێك نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ خاڵى كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازینه‌وه‌، ئه‌حمه‌د گوتیشی كێشه‌ى ئێمه‌ له‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانه‌ ده‌بوایه‌ ئێمه‌ شه‌ش یاریزانى پیشه‌گه‌ر بهێنین، به‌ڵام ئێمه‌ چوار یاریزانى پیشه‌گه‌رمان هێنابوو تا ئێستا سێ پیشه‌گه‌رمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ڕاهێنه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌م و كوڕییانه‌ى هه‌مانه‌ به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌ر پڕیان بكاته‌وه‌، هه‌ر یاریزانێك بزانین ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ بێگومان ڕاهێنه‌رى كێشه‌ى نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵى بۆ بده‌ین بگوازینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێ یانه‌ى هه‌ولێر ببه‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ناوى یانه‌كه‌ به‌ گه‌وره‌یی بهێلینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌دایه‌كى جوانى وه‌رزشیی له‌ سه‌ر ئاستى عێراقیش پێشكه‌ش بكه‌ین، ڕۆژ له‌ دوایی ڕۆژ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بارودۆخی تیپه‌كه‌مان باشتر بێت. ئێستا ده‌ یارى له‌ خولى نایابى عێراقی رۆیشتووه‌ هێشتا یارى ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامان باشتر بكه‌ین هیچ كێشه‌و گرفتێكیشمان نییه‌ و ده‌مانه‌وێ تیپێكى به‌هێز بین له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی.
كارزان كانه‌بی

Top