سومەیە ئەلخەشاب: بەهۆی نەبوونی ڕۆڵەوە ماوەی حەوت ساڵە لە سینەما دوور كەوتوومەتەوە

سومەیە ئەلخەشاب: بەهۆی نەبوونی ڕۆڵەوە ماوەی حەوت ساڵە لە سینەما دوور كەوتوومەتەوە

خانمە ئەكتەر سومەیە ئەلخەشاب حەوت ساڵی تەواوی دوور لە سینەما بەسەر بردووە، لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداریی لە فیلمی “شەوی گەورە” كردووە، لەو كاتەوە بە تەواوی لە سینەما دوور كەوتووەتەوە و تەنیا دوو زنجیرەی پێشكەش كردووە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (عەرەب پۆست) سومەیە ئەلخەشاب باس لە هۆكاری دووركەوتنەوەی لە سینەما دەكات بە درێژایی ئەو ماوەیەو دەڵێت: «بە درێژایی ژیانی هونەریم بە وردی بەرهەمەكانم هەڵدەبژێرم، ڕەنگە ژمارەی بەرهەمەكانم كەم بێت بەراورد بە ساڵانی كاركردن، بەڵام هەمیشە پابەندم بە بنەمای «كوالیتی گرنگترە لە چەندایەتی» گرنگ نییە كە كاربكەم و بەرهەمی زۆر پێشكەش بكەم، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو بەرهەمانە پێشكەش بكەم، كە جێپەنجە لەسەر بینەر بەجێ دەهێڵێت».
سومەیا تیشكی خستە سەر هۆكارە راستەقینەكانی دووركەوتنەوەی و گوتی: «لەو ساڵانەدا كاری هونەری پێشكەشم نەدەكرا كە حەزم لێی بێت، ساڵێك یان دوو ساڵ بە بێ پێشكەشكردنی فیلمێك دەڕۆم، بەڵام كە دەگەڕێمەوە سەر شاشە بە بەرهەمێكی زۆر بەهێزەوە دەگەڕێمەوە كە قەناعەتم هەیە بیخەمە بەردەم ڕای گشتی و، كە نیشانەیەكە لە مێژووی خۆمدا نوێنەرایەتی دەكات، جگە لە ژیانی هونەریم، بە شێوەیەكی لۆژیكی پێم وانییە هیچ بەرهەمێك پێشكەش بكەم و كاتم بەفیڕۆ بدەم».

Top