سبه‌ى زانكۆی جیهان ده‌بێته میوانى برادۆست
له خولى پله یه‌كى كوردستان
سبه‌ى زانكۆی جیهان ده‌بێته میوانى برادۆست
ئاسۆ كاوه
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ری نۆیه‌می خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان پێنج یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، یانه‌ى زانكۆی جیهان به دواى سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌رێت و ده‌چێته پارێگاى كه‌ركووك له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى نه‌فتى شیمال رووبه‌ڕووى یانه‌ى برادۆست ده‌بێته‌وه، زانكۆی جیهان بهوپهرى ئاماده‌كاری و وره‌ى به‌رزه‌وه ده‌چێته كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ى به سێ خاڵى گرنگ بگه‌رێته‌وه پایته‌ختى كوردستان و برادۆستیش نایه‌وێ به ده‌ستى به تاڵ له یاریگا بێته ده‌ره‌وه، یانه‌ى پیشه‌سازیش له سهریاریگاى خۆى و له یارییه‌كى زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووى یانه‌ى هه‌ولێرى پێشه‌نگی یانه‌كان ده‌بێته‌وه، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت پێشه‌نگی یانه‌كان به‌هێزتر بكات له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ى پیشه‌سازی بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانێ یه‌كه‌مى یانه‌كان مسۆگه‌ر بكات، یانه‌ى پیشه‌سازیش ده‌یه‌وێت به ئاست و ئه‌نجام یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆى ته‌واو بكات، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌بچێت.
گاره-خانه‌قین
بازیان-سێمێل
شۆریجه-بابان