سلێمانى پاڵه‌وانى تێنسى سهرمێزیانهكانى كوردستان بوو
سلێمانى پاڵه‌وانى تێنسى سهرمێزیانهكانى كوردستان بوو
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به یارییه‌كانى تێنسى سه‌رمێز له شاره‌كانى كوردستان و پشتگیری كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌رتى وه‌رزشیی و، له ژێر چاودێری لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان و به سه‌رپه‌رشتى فیدراسۆنى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى سه‌رمێزى كوردستان و له شارى سلێمانى به‌به‌شدارى 16 یانه شاره‌كانى كوردستان پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه نایابه‌كانى كوردستان له ئاستى كوڕان به‌رێوه‌چوو، له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش كه ماوه‌ى سێ ڕۆژى خایاند یاریزانانى به‌شدار بوو له یانه جیاوازه‌كانى شاره‌كانى كوردستان كێبڕكێ به‌هێزیان ده‌كرد له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته و پله‌كانى پێشه‌وه له كۆتایشدا كوڕه یاریزانانى یانه‌ى سلێمانى توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و نازناوى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه له كۆتایشدا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزان و تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌شكرا.
1-یانه‌ى سلێمانى
2-یانه‌ی سۆلاڤ
3-یانه‌ى ئاشتى
4-یانه‌ى ئه‌كاد
5-یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان
6-یانه‌ى دهۆك
7-یانه‌ى هه‌ولێر
8-یانه‌ى سه‌رچنار
كارزان كانه‌بی