سامسۆنگ زنجیرەیەک کۆنفرانسی زانستی ساز دەکات بۆ خستنەڕووی نوێترین چارەسەرە زیرەکەکان بۆ کەرتی حکومەت و بیناسازی لە عێراق

سامسۆنگ زنجیرەیەک کۆنفرانسی زانستی ساز دەکات بۆ خستنەڕووی نوێترین چارەسەرە زیرەکەکان بۆ کەرتی حکومەت و بیناسازی لە عێراق


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی ژمارەیەک کۆنفرانسی زانستی بۆ نوێترین چارەسەرە زیرەکەکانی بۆ کەرتەکانی حکومەت و بیناسازی لە عێراق ئەنجامدا. ئەم نمایشانە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمدا لە هۆتێل بابیلۆن ڕۆتانا لە بەغدا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سامسۆنگ، ئەو کۆنفرانسە زانستیانەی کۆمپانیاکە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامیانداوە ئامانجیان ناساندنی کەرتە جیاوازەکانی حکومی و وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان و فەرمانگە ڕاوێژکارییەکانی عێراقە بە نوێترین چارەسەری زیرەکی سامسۆنگ کە لەگەڵ پێداویستییەکانیان و پرۆژەی بیناسازی و پێداویستییەکانی دیزاین دەگونجێت.
لەم بارەیەوە; بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی، هیون دۆنگ هندریک لی، ڕایگەیاند: "زۆر خۆشحاڵین بە پێشکەشکردنی ئەم کۆنفرانسە و نمایشانە بۆ لایەنە جیاوازەکانی عێراق سەبارەت بە نوێترین چارەسەرە زیرەکەکانمان، بازاڕی عێراق یەکێکە لە بازاڕە زۆر گرنگەکان بۆ سامسۆنگ، و بۆیە ئێمە بەدوای هاوکاری زیاتردا دەگەڕێین لەگەڵ دەزگاکانی حکومەت و کەرتە جیاوازەکانی وەک کەرتەکانی وەبەرهێنەران و ڕاوێژکاران بۆ ئاشناکردنیان بە نوێترین چارەسەرە زیرەکەکان کە سامسۆنگ پێی گەیشتووە، کە بەهایەکی زۆر گرنگی دەبێت بۆ پڕۆژە و کەرتەکانیان.”
ئەندازیار عەلا یاغی، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی پڕۆژەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین بابەتەکان کە لە نمایشەکاندا هاتبوون لەسەر بنەمای چارەسەری پاشەکەوتکردنی ووزە لە باڵەخانە حکومییەکان و نیشتەجێبوونەکاندا بە بەکارهێنانی بەرنامە زیرەکەکان Samsung Smarthings و بەرهەمەکانی ساردکەرەوەی ناوەندی سامسۆنگ، جگە لە خۆکاری کردنی بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەت بە بەکارهێنانی چارەسەرە زیرەکەکانی سامسۆنگی وەک Knox platform و شاشەی ناوازە و چەندانی تر.

Top