بەفر و كڕێوە لە ئەمریکا ٢٦ کەسی کوشت

بەفر و كڕێوە لە ئەمریکا ٢٦ کەسی کوشت

 

بەهۆی ئەو زریانە بەفرە توندەی لە سەرانسەری ئەمریکا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، بەهۆی ئەو زریانە بەفرە توندەی لە ویلایەتی کنتاکی، میزۆری، تێنسی، ویسکۆنسێن، کانزاس، ئۆهایۆ، نیویۆرک و کۆلۆرادۆ 26 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرما و بای توند لە سەرانسەری ئەمریکادا بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی وزە، لە ئەنجامدا نرخی کارەبا و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە بەرزبووەتەوە.  

زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ماڵ و شوێنی بازرگانی کارەبایان پچڕاوە، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش بەهۆی سەرمای زۆرەوە هەڵوەشاونەتەوە یان دواکەوتوون.

هه ڕوه ها له هه ندێک له ویلایه ته کان به ڕپرسانی کۆمپانیاکانی دابینکردنی کارەبا داوایان له به شداربوانەکانیان کرد که بەپێی پێویست كارەبا بەکاربهێنن به هۆی نه بوونی کاره با.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە باری نائاسایییان ڕاگەیاند و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیان لەو ویلایەتانە قەدەغە کردووە کە بەهۆی ئەم زریانە سەختەی بەفرەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە شەپۆلی کۆچكردنی نایاسایی لە سنووری مەکسیکەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخە نالەبارەی کەشوهەوا بەردەوامە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top