ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان رووبه‌ڕووى یانه‌ى شۆریجه‌ ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان رووبه‌ڕووى یانه‌ى شۆریجه‌ ده‌بێته‌وه‌

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان
ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان رووبه‌ڕووى یانه‌ى شۆریجه‌ ده‌بێته‌وه‌
ده‌ریاز زراری
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ گه‌ڕى هه‌شته‌می خوله‌كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى جیاجیاى شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ به‌رێوه‌ بچێت، یانه‌ى زانكۆی جیهان له‌سه‌ر یاریگاى دووه‌مى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری میواندارى یانه‌ى شۆریجه‌ى شارى كه‌ركووك بكات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانی یانه‌ى زانكۆى جیهان ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌م یارییه‌ سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردووش توانیان ئاستیًَكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن به‌رامبه‌ر یانه‌ى بازیان و گۆلێكى دروستیان لێ ره‌تكرده‌وه‌ش، بۆیه‌ بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌ر نرخێك بێت یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌كلاى بكه‌ینه‌وه‌، یانه‌ى شۆریجه‌ش ده‌یه‌وێت به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام بگه‌رێته‌وه‌ شارى كه‌ركووك، له‌ باره‌ى ئماده‌كاری تیپه‌كه‌ش مامۆستا زیاد كه‌ریم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى زانكۆی جیهان بۆ مالپه‌رى گولان میدیا گوتى" ئاماده‌كاری پێویستمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین یارییه‌كه‌ى جوان و ئاست به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌ر چه‌نده‌ چه‌ند یاریزانێكمان به‌هۆى كارت و پێكان بێبه‌شن له‌ یارییه‌كه‌، به‌ڵام ئومێدی زۆرمان به‌ یاریزانانى یانه‌كه‌مان هه‌یه‌ كه‌ بتوانن ئه‌مڕۆ ئه‌نجامێكى دلخۆشكه‌ر به‌ ده‌ست بهێنن، هیچ كێشه‌یه‌كی واشمان نییه‌ كه‌ شایانى باس كردن بێت، بیری ئێمه‌ له‌ سه‌ر یارییه‌كه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێ سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ كوڕانی زانكۆی جیهان بێت،له‌ شارى سلێمانى هه‌ردوو یانه‌ى بابان و بازیان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له‌ شارى دهۆكیش هه‌ردوو یانه‌ى سێمێل و گاره‌ رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌،یانه‌ى كۆیه‌ ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى خانه‌قین، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.

Top