پشتگیریکردنی شەفافیەتی زانیاریەکانیبەکارهێنەر بە نوێترین داشبۆردی کۆنتڕۆڵکردن بۆپاراستنی نهێنی و ئاسایش

پشتگیریکردنی شەفافیەتی زانیاریەکانیبەکارهێنەر بە نوێترین داشبۆردی کۆنتڕۆڵکردن بۆپاراستنی نهێنی و ئاسایش


لەگەڵ زیادبوونی پەیوەندییەکانی ئەمڕۆدا، زانیارییەکان دەچنە ناو نزیکەی هەموو شتێک کە دەیکەین، و کاریگەریلەسەر گەڕان و بازاڕکردنی ئۆنلاین و دەرکەوتنمان هەیە و هەروەها کاریگەری لەسەر شێوازی کارکردنی ئامێرەکانماندەبێت. بۆیە خەڵک زیاتر ئاگاداری پاراستنی زانیارییەکەسییەکانیان دەبن، بەو پێیەی وەک کاڵایەکی بەنرخیشدەیبینن کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنیئەزموونەکانیان لە ئینتەرنێت. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییەدەریدەخەن کە زیاتر لە (53%)ی بەکارهێنەرانی جیهانیپێیان وایە هاوبەشکردنی زانیاری زۆر گرنگە بۆ ئەوەیکۆمەڵگا بە نەرمی کاربکات. وە نزیکەی (47%) دڵخۆشیخۆیان دەردەبڕن بە هاوبەشکردنی زانیاریەکان لەگەڵکۆمپانیاکان ئەگەر ئامانج لێی بەدەستهێنانی سوودێکیڕوون بێت.
لە چوارچێوەینوێکردنەوەی ئەم دواییەی داشبۆردی ئاسایشی One UI 5، و داشبۆردی پاراستنی نهێنی و ئاسایش لەسەر ئامێرەکانیگالاکسی نوێکراوەتەوە بۆ ئاسانتر بەڕێوەبردنی ئاسایشیزانیاریەکان.
لەم چوارچێوەیەدا، لیستەکانی پاراستنی ئاسایش و زانیاری کەسیی یەکخراون بۆ پیشان نەدانی زانیارییەمەترسیدارەکانی بەکارهێنەران. داشبۆردەکە شوێنێکیگونجاوە بۆ پیشاندانی دۆخی ئاسایشی شتەدیاریکراوەکان، و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە خێراییڕێکخستنەکان بگۆڕن و یارمەتیان دەدات مەترسییەکان بەشێوەیەکی ڕێک و پێکتر بەڕێوەببەن. و لەبارەی ئەوشتانەی کە ڕەنگە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دڵنیاییدیجیتاڵی هەبێت، لەوانە قفڵکردنی شاشە و هەژمارەکان وگەڕان لە سەکۆی SmartThings، ئاسایشی بەرنامەکان و نوێکردنەوەکان، ئێستا دەستبەجێ لە سەرەوەیداشبۆردەکەدا دەستت پێیان دەگات، لەگەڵ ئاگانامە دیارەکان بە ڕەنگی سوور و زەرد یان سەوز، لەپاڵ پیشاندانی خێرایکێشەکان و پیشاندانی ئاماژەی ڕوون بۆ هەر کێشەیەکی پەیوەست بە ئاسایشی داتای بەکارهێنەر.

بەڕێوەبردنی ڕیکلامەکان بە ئاسانی: بازاڕکردنیئۆنلاین ئێستا زۆر بەربڵاوترە لە جاران و بەهۆی زۆری سەکۆ و بەرنامەکانەوە قەبارە و پیشاندانی ڕیکلام و پێشنیارەکان بەخێرایی گەشە دەکات. ئەو کڕیارانەی کە پێیان باشە تەنها ڕیکلامە ئامانجدارەکان ببینن دەتوانن بچنە سەرداشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی و کرتە لە تابی نهێنیبکەن و بچنە مینیوی ڕیکلامەکان و پاشان "سڕینەوەی ناسێنەری ڕیکلام" هەڵبژێرن. بەمەش بەکارهێنەران دەتواننخۆیان لە پێشنیاری نەخوازراوەکان بەدوور بگرن لەکاتێکدا بەردەوامن لە بازاڕکردن و بەکارهێنانی بەرنامەدڵخوازەکانی خۆیان.

کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەدانی مایکرۆفۆن و کامێرا: بەکارهێنەرانی گالاکسی دەتوانن ئەو زانیاریانە هەڵبژێرن کەبە بەرنامەیەکی دیاریکراو دەتوانرێت دەستی پێ بگات و دەتوانن داوای مۆڵەتی بەرنامەی جیاواز بکەن بەپێیپێویست. بۆ نموونە زۆرجار یاریزانان لە کاتی یاریکردنداپێویستیان بە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە هەیە. بەڵام ئەگەر بەکارهێنەر بۆی دەرکەوت کە بەرنامەییاریکردن دەگات بە مایکرۆفۆنی ئامێرەکەی لە هەمووکاتێکدا، دەبێت بچێتە ناو لیستی پاراستنی نهێنی لەناوداشبۆردەکەی ئاسایش و نهێنی بۆ ڕێکخستنی بەرنامە خوازراوەکانیان، لەوانەش چالاککردنی تایبەتمەندی "نەگەیشتنبە مایکرۆفۆنەکە" کاتێک بەرنامەکە بەکارناهێنرێت، یانهەڵبژاردنی نەگەیشتن بە مایکرۆفۆنەکە بە هیچشێوەیەک. و هەمان بژاردەش هەیە بۆ گەیشتن بە کامێراکەش.

بەڕێوەبردنی ئاسانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەستبە شوێن و ناونیشان: شوێن و ناونیشان یەکێکە لەگەورەترین خاڵەکانی زانیاری کە بەکارهێنەران دەیانەوێتکۆنتڕۆڵی بکەن چونکە ژمارەیەکی زۆر بەرنامە هەیە کەخزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە شوێن بەکاردەهێنن. و ژمارەیەکی زۆر لە بەرنامەکان هەن کە چاودێری شوێنیبەکارهێنەران دەکەن، و لێرەدا گرنگی لیستی پاراستنینهێنی لە داشبۆردی ئاسایش و نهێنی دەردەکەوێت بۆئەوەی کەسەکان بزانن کام بەرنامە لە ماوەی 24 کاتژمێریڕابردوودا چاودێری شوێنی بەکارهێنەری کردووە. وە داشبۆردەکەڕێگەیان پێدەدات بە خێرایی ڕێکخستنێکی نوێ ئەنجامبدەن، وەک هاوبەشیکردن تەنها لەکاتی بەکارهێنانیبەرنامەیەکدا.

هێشتنەوەی هەڵبژاردەی نوێکردنەوەی بەرنامەکانبەبەردەوامی: زۆرێک لە بەرنامەکان بۆ بۆنە تایبەتەکاندادەبەزێنرێن و دواتر بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە بەبێئەوەی بەکاربهێنرێن. زۆرجار کەسەکان درک بەوە ناکەن کەئەم بەرنامانە ڕەنگە بەردەوام بن لە بەدواداچوونی زانیاری و چالاکییەکانیان دوای چەند مانگێک لە دامەزراندنیان، جا بەکاربهێنرێن یان نا. بۆ ئەوەی بەرنامەکان نەتوانن دەستیانبە زانیاریی زۆر بگات، ئامێرەکانی گالاکسی بە شێوەیەکیچالاکانە نهێنی بەکارهێنەران دەپارێزن بە لابردنی مۆڵەت لەئەو بەرنامانەی کە ماوەیەکە بەکارنەهێنراون.

هۆشیاری زیاتر: توێژینەوەکانی گۆڤاری Times Magazine دەریخستووە، بە تێکڕا، خەڵک 25 بەرنامەیانهەیە کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێن. وە لەنێو ئەو بەرنامانەدابەرنامەی بێشوماری بەکارنەهێنراویان هەیە، و بەکارهێنەران چاوپۆشی دەکەن لە بڕی ئەو زانیاریانەیکە لەلایەن سەرچاوە جیاوازەکانەوە بەدواداچوون و هاوبەشی دەکرێن، ئەمەش بەو مانایەیە کە بەڕێوەبردنیهاوبەشکردنی زانیاری کەسی لە سەرانسەری بەرنامەجیاوازەکاندا ئەستەمە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش سامسۆنگهەندێک زیادکردنە گرنگەکانی بۆ نوێترین وەشان ڕاگەیاند، بەم پێیە نوێکردنەوەی ڕووکاری بەکارهێنەری ONE UI 5داشبۆردێکی کۆنترۆڵکردنی ئاسایش و نهێنی باشتر لەخۆدەگرێت.

Top