گرفتى وه‌رزشیی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌دواداچوونى بۆ ده‌كرێت
گرفتى وه‌رزشیی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌داوداچوونى بۆ ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى ڕه‌وشى وه‌رزشیی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و چالاككردنى سه‌رجه‌م یه‌كه وه‌رزشییه‌كانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی و وه‌رزش و دێده‌وانى له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى هونه‌رى وه‌رزشیی و مامۆستایانى وه‌رزشیی كۆبووه به‌مه‌به‌ستى به دواداچوون و گوێگرتن له داوا كاری و پێشنیاره‌كانى مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانى هونه‌ری وه‌رزشیی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى و وه‌رزشیی و دێده‌وانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌رى گشتیی تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى چالاكییه وه‌رزشییه له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و جه‌ختى له سه‌ر گرنگی وانه‌ى وه‌رزشیی و ئه‌نجامدانى چالاكی وه‌رزشیی جۆراوجۆر بۆ زیاتر به‌ره‌ووپێشچوونى ره‌تى وه‌رزشیی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه‌وا وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر گرفتى وه‌رزشییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و به‌لێنى هاوكارى به‌رده‌وامی دا به چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزش گرنگى خۆى هه‌بێت وه‌كو سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ست به بوارى په‌روه‌رده، گوتیشى له ئێستادا له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین ئه‌و هۆله وه‌رزشییه‌ى كه‌وا بۆ به‌رێوه‌به‌راتیه‌تى چالاكی وه‌رزش و دێده‌وانى بۆ وه‌رزشكارانى قوتابی دروست ده‌كرێت له هه‌ولێر به‌دواداچوونى به‌رده‌وامان بۆ كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات كاره‌كانى ته‌واوى بێت و ئه‌م هۆڵه‌ش خزمه‌ت به چیت و توێژى قوتابیه وه‌رزشوانه‌كان و ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانیش بكات، به‌لێنى هه‌موو هاوكارییه‌كیشى دا بۆ ئه‌وه‌ى بتواننن وه‌رزش گرنگى خۆى هه‌بێت له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌رده‌وامی پشتگیری كردنى وه‌رزش له سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و ده‌ست خۆشیشی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه باشانه‌ى كه له ڕابردوودا له سه‌ر ئاستى كوردستان به ده‌ستیان هێناوه، دواتریش به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى هونه‌رى و مامۆستایانى وه‌رزشیی گرفته وه‌رزشییه‌كانیان بۆ به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر روون كرده‌وه، ناوبراوش له‌لایه‌ن خۆییه‌وه هه‌مووپشتگیرییه‌كى بۆ وه‌رزش له پارێزگاى هه‌ولێر دووپات كرده‌وه.
كارزان كانه‌بی