زانكۆی جیهان و هه‌ولێر و بروسك به‌ خالێك ڕازی بوون

زانكۆی جیهان و هه‌ولێر و بروسك به‌ خالێك ڕازی بوون

له‌ خولى پله‌ یه‌كی كوردستان
زانكۆی جیهان و هه‌ولێر و بروسك به‌ خالێك ڕازی بوون
كۆڕاز كارزان
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌می خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى زانكۆی جیهان له‌ بازیان رووبه‌ڕووى یانه‌ى بازیانى خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ران بووه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى زانكۆی جیهان توانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له‌ یارییه‌كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تادا یانه‌ى زانكۆى جیهان میوان ده‌ست پێشخه‌ر بوو له‌ تۆماركردنى گۆڵ، به‌ڵام به‌ر له‌ ته‌واو بوونى گێمى یه‌كه‌م یانه‌ى بازیان ئه‌نجامه‌كه‌ى ڕاست كردوه‌، له‌ گێمى دووه‌میش هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵى گۆڕینى ئه‌نجامى یارییه‌كه‌یان ده‌دا، له‌م ناوه‌شدا یانه‌ى زانكۆى جیهان گۆلێكى لێ ڕه‌تكرایه‌وه‌ به‌ بیانوى ئۆفساید، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى بازیان گۆڵى دووه‌می تۆماركرد، له‌ خوله‌كی 93ى یارییه‌كه‌ زانكۆی جیهان ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ى ڕست كردوه‌ سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆلێك و به‌خالێك ڕازی بوون، یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى شۆریجه‌ به‌ گۆلێك یه‌كسان بوون، یانه‌ى بروسكیش میواندارى یانه‌ى قه‌لادزێ كردو هه‌ردوو یانه‌ به‌ خالێك وبه‌ گۆلێك یه‌كسان بوون، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌.
سلێمانى-خاك(1-1)گۆڵ
كۆیه‌-سێمێل(1-0)گۆڵ
گاره‌-بابان(ئه‌نجام نه‌درا)
پیشه‌سازی-ڕانیه‌(1-0)گۆڵ
رزگاری -هه‌لۆ(1-0)گۆڵ
برادۆست-رواندوز(1-1)گۆڵ

Top