زانكۆی جیهان وخاك ده‌بنه‌ میوانى بازیان و سلێمانى

زانكۆی جیهان وخاك ده‌بنه‌ میوانى بازیان و سلێمانى

له‌ خولی پله‌ یه‌كى كوردستان
زانكۆی جیهان وخاك ده‌بنه‌ میوانى بازیان و سلێمانى
ئاسۆ كاوه‌
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌می خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ سبى چوار شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان پێنج یارى گرنگ و به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت،یانه‌ى زانكۆی جیهان كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو توانى سه‌ركه‌وتنێكى گرنگ به‌ سه‌ر یانه‌ى گاره‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌چێته‌ بازیان و له‌ سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ رووبه‌ڕووى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا و هانده‌ران ده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆیان یه‌كلاى بكه‌نه‌وه‌، هه‌ردوو یانه‌ش ده‌یانه‌وێ به‌ پشت به‌ستن به‌ ته‌كنیكی ڕاهێنه‌رانیان سێ خاڵى یارییه‌كه‌ به‌ سوودی خۆیان كۆتایی پێبهێنن، له‌ شارى سلێمانیش یانه‌ى سلێمانى مێواندارى یانه‌ى خاكى كه‌ركووك ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى باشیان كردوه‌ و سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگی خۆى هه‌یه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌ كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره‌.
پیشه‌سازی- ڕانیه‌
كۆیه‌-سێمێل
گاره‌-بابان
یارییه‌كانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌
بروسك-قه‌لادزێ
شۆریجه‌-هه‌ولێر
رزگاری-هه‌لۆ
برادۆست-ڕه‌واندوز

Top