كوردێك ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسوارى عێراق

كوردێك ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسوارى عێراق

كوردێك ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسوارى عێراق
ڕاهێنه‌ره‌ كورده‌كان له‌ یارییه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌هۆى ئه‌نجامه‌ باشه‌كانیان به‌رده‌وام سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كانى عێراقی ده‌كه‌ن له‌ یاری جۆراوجۆر، سه‌میر سه‌دیق ڕاهێنه‌رى تیپى پاسكیلسوارى كچانى یانه‌ى وه‌رزشیی برایه‌تى به‌هۆى ئه‌نجامه‌ باشه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌كان له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق بۆته‌ جێگای متمانه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى ناوه‌ندى پاسكیلسوارى عێراقی، له‌لایه‌ن فیدراسیۆنى ناوبراویشه‌وه‌ به‌ ڕاهێنه‌رى كچانى پاسكیلسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی ده‌ستنیشان كرا، له‌ باره‌ى ده‌ستنیشانكردنیشى وه‌كو ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى عێراق سه‌میر سه‌دیق بۆ گۆڤاری گوڵان: دیارى كراوین بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ى كچانى پاسكیلسوارى عێراقی، ئه‌ویش به‌هۆى هۆكارى ئه‌نجامه‌ باشه‌كانمان بووه‌ له‌گه‌ڵ تیپى پاسكیلسوارى كچانى یانه‌ى برایه‌تى له‌ خوله‌كانى كوردستان و عێراقی، تاكو ئێستاش به‌ فه‌رمی ناوی یاریزانانى كچانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی دیارى نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌ پێى ئه‌نجامه‌كان زیاتر دوو یاریزانى یانه‌ى برایه‌تى و دوو یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز و یاریزانێكى یانه‌ى هه‌ولێر و یاریزانێكى عێراقیش له‌ ئیماراته‌ له‌وێ نیشته‌ جێییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ پاڵه‌وانێتى ووڵاتانى عه‌ره‌بی كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژى 16ى ئه‌م مانگه‌ له‌ ووڵاتى ئیمارات به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌رچى بكرێ بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top