یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه‌

یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه‌

یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به‌شدار له‌ یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانى ڕابردوو به‌ پێكهاته‌یه‌كى جیاواز به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ كردوه‌، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌م وه‌رزه‌ تۆمار بكات و بتوانێ كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ بكات له‌م وه‌رزه‌، له‌ باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ نیعاد عادل جێگری سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا بارودۆخی تیپه‌كه‌مان باشه‌، هه‌ر چه‌نده‌ كه‌م و كورٍیمان هه‌یه‌ له‌ هێلى به‌رگری تاڕاده‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش زیتر په‌یوه‌سته‌ به‌ خوودی ڕاهێنه‌ر، هێشتا پێویستیمان به‌ هه‌ماهه‌نگى زیاتر هه‌یه‌ له‌ نێوان یاریزانانى یانه‌كه‌مان، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ندێك پێكانمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه‌ و ئێمه‌ش كاری له‌ سه‌ر ده‌كه‌ین، گوتیشى له‌ رووى ئیدارییه‌وه‌ هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌مان، له‌ ڕووى دارایى و كه‌لوپه‌ل و یاریگا و گواستنه‌وه‌كانیش هیچ گرفتێك بوونى نییه‌، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه‌ دروست بكه‌ین، گوتیشى له‌ نۆ یارى ڕابردوو خاوه‌نى 17 خاڵین و خوله‌كه‌ به‌هێزه‌ و یاریزانانى یانه‌كان هه‌مووى ململانێ له‌ سه‌ر پێشاندنى ئاستى باش ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئامانجه‌كه‌مان بپێكین، به‌ یه‌ك روحیه‌تى به‌رز یارى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه‌ى ماومانه‌ ئاست و ئه‌نجامان دڵخۆشكه‌ر بێت.
كارزان كانه‌بی

Top