نمایشی درێفت بۆ سهركێشى ئۆتۆمبێل بهرێوهچوو
نمایشی درێفت بۆ سهركێشى ئۆتۆمبێل بهرێوهچوو
وەرزشی درێفت Drift وەرزشێکی سەرکێشی وتایبەتە بە ئوتومبێل کە لە پاش تۆپی پێێ دووەمین وەرزشە کە زۆرترین هاندەر و بینەری تایبەتی خۆی لە سەرئاستی جیهان لە نێوچین و توێژی گەنجان هەیە .
بۆیەکەمجار ناوەندێکی وەرزشی ئۆتۆمبێل ڕانی لەساڵی ١٨٩٧ لە ژێرناوی ( RAC ) لە وڵاتی بریتانیادامەزرا، لە دواییدا گەشە بەم وەرزشە دراولە ساڵی ١٩٠٠ لە
وڵاتی مە جەر ولەساڵی ١٩٠٢ یش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دامەزرا.
بەرە بەرە ئەم وەرزشە زیاتر بایەخی پێدرا و بەهۆی زۆری چالاکی وەرزشی ئۆتۆمبێل لە وڵاتان ئەم وەرزشەدامەزراوەیی کرا و FIA (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئوتومبێل ڕانی )لە سەر ئاستی جیهان دامەزرا کە لە ئێستاداپترلە١٢٠ وڵات تێدا ئەندامن و خەڵکێکی زۆر ئێستالە جیهان ڕووی لەم وەرزشە کردووە.
لە هەرێمی کوردستانیش بەلێشاو گەنجان ڕوویان لەم وەرزشە کردووە و ناوە ناوە لەبەر نەبوونی گۆڕە پانی تایبەتی لە گۆڕە پان و شوێنە چۆڵەکان ئەم نمایشەیان ئەنجام دەدا کە رووبهڕووی برایانی پۆلیسی هاتووچۆ دەبوون و پەرتەوازەی پێ دەکرا.
نووسەر و رۆژنامە نووس هاشم داوودی بۆ یەکەم جار توانی ئەو گەنجانەی کە ئارەزووی وەرزشی ئوتومبێل یان هەیە لە سەر ئاستی کوردستان لە دەوری یەک کۆبکاتەوە و دامەزراوەییان بکات و مۆڵەتی فەرمیان بۆ لە وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان وەر بگرێت تاکو بتوانن بە بێ کێشە چالاکی وەرزشی ئەنجام بدەن، له بارهى دامهزراندنى ئهم رێكخراوهش هاشم داودی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"
ئامانج لە دامەزراندنی ئەم دەزگایە جیاکردنەوەی شۆفێری وەرزشکار و ئۆتۆمبێلی وەرزشیی بوو لە ئۆتۆمبێلی سەر شەقام، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە لەبەر هۆی بەرزی دەنگیان کەڵکی ئەوەی نییە لە شەقام بهاژورێت.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئەم وەرزشەی پێ ئەنجام دەدرێ بۆخۆپاراستن وسەلامەتی گیانی شۆفێرەکە ئەو ئۆتۆمبێلەهەمووكهلوپهلهكانى بە مەکینەیشەوە هەڵدەوەشێنرێت ودەستکاری دەکرێن وسەرلەنوێ دادەنرێن و مەکینەی بە هێزتر دەکڕێت.
هاشم داوودی سەرپەرشتیاری ئەم وەرزشە لە کوردستان باسی لەوە کرد کە لە لهماوهى ڕابردوو گرووپی وەرزشیی نمایشەکانی ئۆتۆمبێل بە هەماهەنگی لە گەڵ ئیدارەی سەر بەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری دەڤەرەکە نمایشی وەرزشیی دریفتDRIFT لەسەر ئاستی عێراق بۆ ٣٠سی شۆفێری دریفتکار لە گۆڕە پانی هاوینە هەواری جوندیان رێکخرا کە نزیکەی ٥٠٠٠ کەس ئامادەی نمایشەک بوون و بە سەرکەوتوویی و بێ کێشە بە ڕێوە چوو، شایانی ئاماژە پێکردنە ههریهك له دریفتكارانی ههولێر و كهربهلا و سلێمانى و بهغداد و دهۆك وحله و موسل و كهركووك و نهجهف و بهسرا تێدا بهشداربوون.
داوالە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هاوکاریمان بکەن گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتیمان لە دەرەوەی شاری هەولێری ۆایتەخت بۆ دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ساڵانە پاڵەوانێتی و نمایش و کێبڕکێی ئوتومبێلی لێ ئەنجام بدەین و تاکو لە داهاتوو وەرزشکارانی ئەم بوارەیش بتوانن شان بە شانی وەرزشکارانی نێودەوڵەتی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەشداری کێبڕکێی جیهانی بکەن و پلەی باش بە دەست بێنن و ببنە شانازی بۆ کوردستان.
كارزان كانهبی