ژمارەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت لە پیرۆ گەیشتە ٢٠ کەس

ژمارەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت لە پیرۆ گەیشتە ٢٠ کەس

 

 

لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە پیرۆ ٢٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش برینداربوون ، دوو وەزیری کابینەکە دەستیان لەکارکێشایەوە.

دوای دوورخستنەوەی پێدرۆ کاستیلۆ سەرۆکی پیرۆ لە نووسینگەکەی، ژمارەی كوژراوانی ناڕەزایەتییەکان گەیشتە ٢٠ کەس و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی پیرۆ، تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشنیازی دینا بۆلوارت سەرۆکی نوێی پیرۆ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە دەنگی کۆنگرێسدا ڕەتکرایەوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیرانی ڕۆشنبیری و پەروەردەی پیرۆ کە ٦ ڕۆژ لەمەوبەر سوێندی یاساییان خوارد، بەهۆی گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکاندا دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top