بـەهــۆی کــەوتـنـەخــوارەوەی هەلیکۆپتەرێک 3 کەس گیانیان لەدەستدا

بـەهــۆی کــەوتـنـەخــوارەوەی هەلیکۆپتەرێک 3 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە  کۆماری بوریاتیای ڕووسیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی مۆدێلی Mi-8  لە کۆماری بوریاتیا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، کە کۆپتەرە ئاماژەپێکراوەکە بەهۆی نیشتنەوەیەکی سەختەوە لە فڕۆکەخانەی کۆماری بوریاتیا تووشی ئەم ڕووداوە بووە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم  هەلیکۆپتەرە دەستی پێکردووە.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top