ژمارەیەك هونەرمەند بەرهەمێكی (عەزیز سەلام) نوێ دەكەنەوە

ژمارەیەك هونەرمەند بەرهەمێكی (عەزیز سەلام) نوێ دەكەنەوە

لە یەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد(عەزیز سەلام) ژمارەیەك گۆرانیبێژ و موزیكژەن بەرهەمێكی ئەم هونەرمەندە بەناوی(كۆچ) نوێ دەكەنەوەو پێشكەش بە روحی دەكەن .

ئەم گۆرانییە كە بەرهەمی كودماكس موزیكە لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبۆوە .

شایەنی باسە..هونەرمەند عەزیز سەلام لەدایكبووی ساڵی 1973 شاری هەولێرە, دەستپێكی كاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نەوەدەكان, ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 2001 كوردستان جێدەهێڵێت و ڕوودەكاتە وڵاتی بەریتانیا, عەزیز سەلام یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە دیارەكانی شاری هەولێر و ساڵانێكی زۆر لە بواری موزیك و گۆرانی كاری دەكرد, ئەم هونەرمەندە كە ستایلێكی تایبەتی بە خۆی هەبوو لە هونەری گۆرانیدا, توانی جگە لە ئەڵبۆمی گۆرانی ژمارەیەك ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكاتەوەو هەوادارێكی زۆری هەبێت .

لە ڕێكەوتی 15/12/2021 لە ڕووداوێكی نەخوازراودا گیانی سپارد و بەیەكجاری ماڵئاوای لە ژیان و هونەردۆستانی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top