سۆماڵ: ٨٨ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران
جێگری وەزیری هەواڵگری سۆماڵ ڕایگەیاند، کە بەلانی کەم ٨٨ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە ناوچەی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کوژران.
عەبدەڕەحمان عادل جێگری وەزیری هەواڵگری سۆماڵ بۆ میدیاکانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٨٨ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپادا کوژراون، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژی ئەم گروپە لە ناوچەی ناوەڕاستی شابل بەردەوامە.
جێگری وەزیری هەواڵگەری سۆماڵ ئەوەشی خستەڕوو: هەندێک گوند کە لە ژێر دەستی ئەلشەباب بوون ئازاد کران.
پێویستە بگوترێ، گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە کۆنترۆڵی بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵ دەكات، چەندین جار هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیل لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان بە بۆردومان دەکاتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل