سبه‌ى زانكۆی جیهان و هه‌ولێر ڕووبه‌رووى گاره و بازیان ده‌بنه‌وه
له خولى پله یه‌كى كوردستان
سبه‌ى زانكۆی جیهان و هه‌ولێر ڕووبه‌رووى گاره و بازیان ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى شه‌شه‌می خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان بڕیاره سبه‌ى پێنچ شه‌ممه پێنج یارى گرنگ له یاریگا جیاوازه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، یانه‌ى زانكۆی جیهان له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیشه‌سازی میواندارى یانه‌ى گاره ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى ڕابردوویان بكه‌نه‌وه، یاریزانانى زانكۆی جیهان ئاماده‌كارییه‌كانیان به نیه‌تى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه و گاره‌ش نایه‌وێ به ده‌ستى به تاڵ بگه‌رێته‌وه شارى دهۆك، یانه‌ى هه‌ولێریش له سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى به‌هێزدا میواندارى یانه‌ى بازیان ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاریپێویستیان كردوه به ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تر‌ى سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌یه.
سێمێل-خانه‌قین
بابان-كۆیه
رانیه-برادۆست