ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر پاڵه‌وانى ناوه‌نده‌كانى هه‌ولێر بوو
ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر پاڵه‌وانى ناوه‌نده‌كانى هه‌ولێر بوو
به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى زیاترى وه‌رزشیی له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و گرنگى زیاتر به ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن له سنورى ناوه‌نده‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر كه ساڵانه چه‌ندین خولى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌درێت، به به‌شدارى ده ناوه‌ند له سنورى شارى هه‌ولێر پاڵه‌وانێتى تێنسى سه‌رمێز بۆ ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان به‌رێوه‌چوو، له یارییه‌كانیش چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له سه‌ر ئاستى ناوه‌نده‌كانى كێبڕكێ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یان ده‌كرد، ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر به ئاست و به ئه‌نجام توانیان باڵاده‌ستى خۆیان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بنوێنن و له سه‌رجه‌م تیپه به‌شداربووه‌كانیان برده‌وه له ئه‌نجامى كۆتایشدا ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێر توانى پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م له سه‌ر ئاستى ناوه‌نده به‌شداربووه‌كان به ده‌ست بهێنێت و هه‌ریه‌ك له یاریزانان عه‌بدول حه‌ق قه‌هار و عه‌بدول مالك قه‌هار پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشیی و حزبی خه‌ڵات و دیارى به سه‌ر یاریزانانى ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان دابه‌شكرا.
كارزان كانه‌بی