دهۆك ئامانجى خۆى ده‌پێكێ

دهۆك ئامانجى خۆى ده‌پێكێ

دهۆك ئامانجى خۆى ده‌پێكێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی یانه‌ى دهۆك ئه‌م وه‌رزه‌ دواى چه‌ندین ساڵ له‌ چاوه‌ڕانى بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ ریزى یانه‌ نایابه‌كانى عێراقی، ئه‌م ساڵیش ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست بووه‌ و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌رى لێ ده‌كه‌ن له‌ یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عێراقی، هه‌ر چه‌نده‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو یانه‌ى دووچارى شكست هات له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى ته‌له‌به‌، به‌ڵام ڕاهێنه‌رانى یانه‌كه‌ به‌لێنى گه‌ڕانه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ ده‌ده‌ن جارێكى تر، له‌م باره‌شه‌وه‌ كاوه‌ ئیبراهیم ڕاهێنه‌رى گۆڵپارێزى یانه‌ى دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌گه‌ر سه‌یری یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌ى دهۆك بكه‌ى له‌ پله‌ى ئۆفه‌وه‌ تاكو ئێستا هه‌شت یارییه‌ یه‌ك یاریمان دۆڕاندوه‌ دروشمی یانه‌ى دهۆك ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شمان برده‌وه‌ كه‌س لێمان نه‌باته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ یارى تۆپى پێیه‌ یه‌ك گه‌ڕمان دۆڕاندوه‌، به‌ڵام خوله‌كه‌مان نه‌دۆڕاندوه‌ ئامانجى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا مانه‌وه‌یه‌ له‌ خولى نایابى عێراقی، به‌ڵام یارى بۆ یارى ئامانجى خۆمان ده‌پێكین، له‌ یارییه‌كانى داهاتووش ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین و بتوانین له‌ خانه‌كانى سه‌روو بین، له‌ باره‌ى ئاستى گۆڵپارێزه‌كانیش كاوه‌ ئیبراهیم گوتیشى "له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانى تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌ ئاستی گۆڵپارێزه‌كان زۆر باش بووه‌، ڕۆلێكى باڵایان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانى یانه‌ى دهۆك، یارى بۆ یاریش ئاستمان باشتر ده‌بێت و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رانى یانه‌كه‌مان پلانى تۆكمه‌یان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكی تۆكمه‌ بین له‌م وه‌رزه‌ى خولی نایابی یانه‌كانى عێراقی.
كارزان كانه‌بی

Top