بەدواداچوون بۆ پرسی وەرزشی دەکرێت لە زانکۆی جیهان
بەدواداچوون بۆ پرسی وەرزشی دەکرێت لە زانکۆی جیهان
بهمهبهستى له نزیكهوه ئاگاداربوون له چۆنیهتى بهرێوهچوونى پرسى وهرزشیی له زانكۆى جیهان و یانهى وهرزشیی زانگكۆى جیهان، دكتۆر (نەوزاد یەحیا باجگر )سەرۆكی ئەمینداریەتی زانكۆكانی جیهان ، لەگەڵ دەستەی كارگێڕی یانەو و یەكەی وەرزشیی زانكۆی جیهان كۆبۆوە ،كە پێكهاتبوون له (زیادكەریم )كارگێڕی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان و( كارزان كانەبی) سەرپەرشتیاری یانە و هەریەك لە (دكتۆرە ژیان )سەرۆكی یەكەی وەرزشی و دكتۆر (وەمیز شامل) ومامۆستا (دانا عهبدول باقی )
لەو كۆبونەوەیەدا تیشك خرایە سەر زیاتر هەماهەنگی نێوان یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان و یەكەی وەرزشی ، لەتەورەرێكی تری كۆبونەوەكە هەڵوەستە كرا لەسەر ئەنجامەكانی یاریەكانی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان ، هەروەهاقسە لەسەر پلانی تازە كرا سەبارەت بە خۆ ڕێكخستنەوەی یانەكە بۆ یاريیەكانی داهاتوو ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر لە و یارییانەی ماون.
ئاسۆ كاوه