زانكۆی جیهان و بروسك تووشى دۆڕان بوون

زانكۆی جیهان و بروسك تووشى دۆڕان بوون

له‌ خولى پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان
زانكۆی جیهان و بروسك تووشى دۆڕان بوون
ئاسۆ كاوه‌
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێچه‌نجه‌می خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌ى زانكۆى جیهان له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له‌ قه‌زاى كۆیه‌ بووه‌ میوانى یانه‌ى كۆیه‌، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ توانیان ئاستێكى مام ناوه‌ند پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌ تایمی یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ گۆڵ له‌ یاریگا هاته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ تایمی دووه‌م سه‌ره‌ڕای گۆڕان كارییه‌كانى له‌ ریزى یاریزانان یانه‌ى كۆیه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تۆماركردنى گۆڵ، و توانیان له‌ به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌یان گۆلێك تۆ ماربكه‌ن و سێ خاڵى گرنگ له‌ یانه‌ى زانكۆى جیهان وه‌ربگرن، یانه‌ى بروسكیش له‌ سه‌ر یاریگاى دووه‌مى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا یارییه‌كه‌یان به‌ ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ دۆڕاند.

Top