جاكی چان بەشی چوارەمی فیلمی rush hour بەرهەم دەهێنێت

جاكی چان بەشی چوارەمی فیلمی rush hour بەرهەم دەهێنێت

دوای 15 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر بەشی سێهەمی فیلمی ئاكشن(rush hour) لە ئێستادا كار دەكرێت بۆ بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی ئەم فیلمە سینەماییە كە ئەستێرەی جیهانی (جاكی چان) و (كريس تاكر) پاڵەوانی فیلمەكەن .

جاكی چان بەشی چوارەمی فیلمی rush hour بەرهەم دەهێنێت

جاكی چان لە عەرەبستانی سعودیە ئامادەی فیستێڤاڵێكی سینەمایی بوو كە لەوێدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا,هەروەها جاكی چان لە نوێترین لێدوانیدا چەند زانیارییەكی دەربارەی بەشی چوارەمی فیلمی(rush hour)خستەڕوو و ئاماژەی پێدا كە لە ئێستادا تیمی ئەم فیلمە سینەماییە كار بۆ بەرهەمهێنانی دەكات و بەم نزیكانە لەگەڵ دەرهێنەر دەربارەی سیناریۆی كارەكە گفتوگۆیان دەست پێدەكات .

جاكی چان بەشی چوارەمی فیلمی rush hour بەرهەم دەهێنێت

شایەنی باسە, لە ڕابردوودا بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی ئەم فیلمە تەنها وەكو پڕۆژەیەكی سینەمایی باسی لێوە دەكرا, ساڵی 2017 جاكی چان بە لە دیمانەیەكیدا (power106)ی ڕاگەیاند: تێكستێكی سینەماییمان پێویستە بۆ ئەم بەشە نوێیە , لە حەوت ساڵی ڕابردوو و لەهەر سێ بەشی ئەم فیلمە كێشەمان ئەوەبوو كە تێكسێكی سینەمایی زۆرمان پێ قبووڵ نەبوو ,بەڵام ئەو كێشەیە چارەسەر كراو لەسەر تێكسێكی سینەمایی ڕێكەوتووین .

هەر لەو چاوپێكەوتنەی, جاكی چان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لە كاتێكدا پلانەكانی ئەم بەشە نوێیە جێبەجێ دەكرێت, كاتێك هاوشێوەی بەشەكانی پێشوو (كریس تاكر) شان بەشانی لە فیلمەكەدا بەژداری بكات .

زنجیرە فیلمی (rush hour) كە فیلمێكی سینەمایی ئاكشنە و هەریەك لە جاكی چان و كریس تاكر پاڵەوانی فیلمەكەن, یەكەم بەشی ئەم فیلمە لە ساڵی 1998 بەرهەمهات و ساڵی 2001 بەشی دووەمی بەرهەم هات, هەروەها ساڵی 2007 بەشی سێهەمی بڵاوكرایەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top