قاوەی گەڕۆك لە كوردستان

قاوەی گەڕۆك لە كوردستان

قاوە و هەوادارانی قاوەخواردنەوە، رەنگە هەندێ جار لە شوێنی گشتی و لە كاتی دەرچووندا حەزیان بە كوپێك قاوە هەبێت، كە رەنگە بە ئاسانی دەستیان نەكەوێت، ئێستا لەسایەی (مام بەرەكات حوسێن)ەوە ئەو كێشەیەی هەوادارانی قاوە چارەسەر بووە، كە بە خۆی و كۆمەڵە فنجان و كترییە قاوەكانیەوە بە نێو شەقام و شوێنە گشتییەكاندا دەسووڕێتەوە، ژمارەشی لەلای زۆربەی هەواداران و خەڵكی نزیكی خۆی داناوە، تا كاتێك داوای قاوە دەكەن، تەلەفۆنێكی بۆ بكەن ئەویش خۆی دەگەیەنێتە لایان، بەرەكات ماوەی 25 ساڵە كاری قاوە فرۆشتن دەكات، قاوەكەی هێندە بەتامە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر قاوە بە خەڵك دەدات، تەمەتی 55 ساڵە و خەڵكی قامشلۆیە، دوای شەڕی داعش هاتووەتە كوردستان و ئێستا ئەو كارە دەكات، وەك خۆی دەڵێت: ئەوەی جارێك قاوە بەتامەكەی من بكات، بێگومان دووبارەی دەكاتەوە، نرخی هەر قاوەیەكی (1000) دینارە، رۆژانە زیاتر لە 100 بۆ 200 قاوە بە هەوادارانی دەدات.

فۆتۆ: دانا حەمە غەریب

 

Top