مێشك و لووتی بەیەكەوەیە

مێشك و لووتی بەیەكەوەیە

پۆنۆچیۆ، ئەو ئەو چیرۆكە داستانەی باس لە منداڵێك دەكات كە لووتی درێژە و لە گەشە ناوەستێت، كەچی ئەو حاڵەتە ئەوجارە بە راستی رووی داوە، حاڵەتە جیاوازەكان لە نێو جەستەی مرۆڤدا بە گشتی و منداڵان بە تایبەتی سەرهەڵدەدەن، هەندێك حاڵەت هەن كە زیانی نییە و بەڵام دیاردەیەكی سەیر دروست دەكات، وەك ئەو منداڵە ناوی (ئۆلی ترێزیسی) بە حاڵەتێكی زۆر دەگمەنەوە لەدایكبووە، ئەویش گەشەكردنی مێشكییەتی لە لووتیدا، ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە لە دنیای پزیشكیدا، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دانەخرانی كەلێنەكانی كەللە سەری منداڵەكە، كە پێویستە لە ماوەی گەشەكردنی لە سكی دایكیدا نزیك بنەوە لە داخران، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینێ بەشێك لە مێشكی بۆ لووتی و تا لەوێ گەشەبكات، بەهۆی بوونی كێشەی هەناسەدان چەند نەشتەرگەرییەكی زۆر قورس كراوە بۆ (ئۆلی) تا كەلێنەكانی كەللەی سەری دابخەن و تورەكە زیادەكەی مێشكی لە لووتی لابدەن، تاوەكو بتوانێت لەرێگەی لووتییەوە هەناسە بدات، ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە، لەبەر ئەوەش تەنیا لە چوار نەخۆشخانەی بەریتانیا چارەسەری هەیە.

Top