سوودە تەندروستییەكانی هێل

سوودە  تەندروستییەكانی هێل

هێل Cardamom چێژ و بۆنێكێ تایبەتی هەیە، سوودی تەندروستیی زۆریشی هەیە كە بریتین لە: سیفەتی دژەئۆكسان كە هاندەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە، كەمكردنەوە ئاستی هەوكردن لە لەشدا، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی زووتر چاكبوونەوەی كولبوونی گەدە، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشیی دەم و لەناوبردنی بەكتریای زیانبەخش لە بۆشایی دەمدا، ئەمەش ددانەكان لە كلۆربوون دەپارێزێت، رێگرتن لە چەند جۆرێكی هەوكردن بە كەڕوو، باشتركردنی كرداری هەناسە و هەڵمژینی ئۆكسجین لە سییەكاندا، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، پاراستنی تەندروستیی جگەر، بەتایبەتی رێگرتن لە كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا Fatty liver، سووككردنی پەستی، هەروەها لەوانەیە كە رۆڵی هەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.

 

Top