وەرگێڕە بچووكەكان

وەرگێڕە بچووكەكان

  دەڵێن چەندە زمانان بزانی ئەوەندە مرۆڤەی! مرۆڤ هەتا زمان بزانێ لە ژیاندا و كاروباری رۆژانەیدا سەركەوتووترە. هەرچەندە لەم سەردەمەدا بەهۆی تەكنەلۆژیای دیجیتالییەوە كارئاسانییەكی زۆر كراوە و مرۆڤ زمانیش نەزانێت، دەتوانێت كاروباری رۆژانەی لە هەر شوێنێكی گۆی زەوی بەڕێوە بەرێت.

وەرگێڕە بچووكەكان ئەو ئامێرانەن كە ئەركی وەرگێڕان لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە دەكەن، زمانی هەردوو لا وەردەگێڕن. بۆ نموونە پێنووسی وەرگێڕ و خوێندنەوەی جۆری NEWYES كە هەم دەقەكان دەخوێنێتەوە و هەم دەقەكان وەردەگێڕێتەوە. سكانێرێكی بچووكی 16 گیگابایتییە. OCRی 112 زمانی تێدایە. هەم وەرەگێڕێتەوە و هەم دەخوێنێتەوە. قەوارەكەی هەر بەقەد قەڵەمێكی ئاساییە بەڵام تۆزێك پانترە. كاری هەر وەرگێڕان و خوێندنەوە نییە، بەڵكو دەتوانێت لە خولەكێك دا 3000 كاراكتەر سكان بكات بۆ زمانی ئینگلیزی بە هەردوو شێوەی ئەمەریكی و ئینگلیزی دەیخوێنێتەوە. بۆ 112 زمان وەردەگێڕێت. لەگەڵ ئینتەرنێت پەیوەند دەدرێت و پشتیوانی لە سیستەمی ئەندرۆید دەكا. لە كاتی خوێندنەوەدا ئەو دەقانەی بۆ بەكارهێنەر گرنگن بە یەك دوگمە تۆماری دەكات و تا دواتر بەكارهێنەر بەكاری بێنێتەوە.

Top