هێزی دەریایی فەرەنسا 4.6 تۆن کۆکاینیان لە کەشتییەکدا دۆزیەوە کە ئاڵای بەڕازیلی لەسەر بوو

هێزی دەریایی فەرەنسا 4.6 تۆن کۆکاینیان لە کەشتییەکدا دۆزیەوە کە ئاڵای بەڕازیلی لەسەر بوو

 

 

 

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ یۆرۆپۆل، هێزی دەریایی فەرەنسا دەستی بەسەر 4.6 تۆن کۆکاین لە کەشتییەکدا گرت کە ئاڵای بەڕازیلی لەسەر بوو.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی پۆلیسی یەکێتی ئەوروپا (یورۆپۆل)، لە کەشتییەک كە ئاڵای بەڕازیلی هەڵدابوو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەناراوەکانی سیرالیۆن بارێکی 4.6 تۆن کۆکاینی هەڵگرتبوو دەستی بەسەردا گیرا.

بەم پێیە هێزی دەریایی فەرەنسا لە ٣٠ی ئەم مانگەدا ئۆپەراسیۆنێکی لەسەر ئەم کەشتییە ٢١ مەترییە ئەنجامداوە دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی لە هێزەکانی هەواڵگری ئەمریکا و ئینگلتەرا و فەرەنسا وەرگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یۆرۆپۆل، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەم بارە مادەی هۆشبەرە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە دژی ئەوگروپە تاوانبارانە کردووە کە لە هەردوو دیوی زەریای ئەتڵەسی چالاکن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top