سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد و بارودۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد و بارودۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
 
 

Top