پشتێن و قایش بۆ ناسك بوونی كەمەر و جەستەت

پشتێن و قایش بۆ ناسك بوونی كەمەر و جەستەت

پشتێنەكان كار لەسەر توندوتوڵی جلوبەرگ و جوانیی كەمەر دەكەن، پێویستە لەم ماوەیەدا كە جلی زۆر دەپۆشی و جلەكانت ناڕێك دەردەكەون، چاكترە بە پشتێن چارەسەری ئەو ناڕێكییە بكەیت و جەستەشت توندوتۆڵ و ورگت بشاریتەوە، هەموو ئافرەتێك پێویستی بە دەستە جلێكە، مەرجە بزانیت چۆن ئەو دەستە جلە رێك دەكەیت، تا لەگەڵ لەشولارت بگونجێت، مۆدەكانی ئێستای جلوبەرگ، هەر هەموویان پێویستیان بە كەرەستەی دیكە و ئێكسسوار هەیە، بەتایبەت ئەو كەرەستانەی لەگەڵ جلەكە سەرەكین و لەگەڵ جلەكە بەكاردەهێنرێن، ئیدی تۆش دەبێ بزانی ئەو كەرەستانە كامەیان سەرەكین و كامەیان لاوەكییە، ئەوەتا پشتێن هەیە بە سەرەكیترین كەرەستە و ئێكسسواری جلوبەرگ دادەنرێت، چونكە پێویستە لەگەڵ هەموو ببەسترێ. پشتێن گرنگە، لەلایەكی دیكەش سەرنجراكێش و جوانە، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ پانتۆڵی جینز و قوماش، یان لەگەڵ تەنوورە لە پشتی دەكەیت، وێڕای ئەوەی بەشی ناوەڕاستی باڵات توندوتۆڵ دەكات. ئەوانەی جەستەیان نەرمە، بە پشتێن جەستەیان توندتر دیار دەبێت، لە بارەی رەنگی پشتێنەوە، ئەوە بۆ خانمان دەگەڕێتەوە لەوەی چ رەنگێكی پشتێنەكەیان بە دڵە و پێیان جوانە تا لە پشتی بكەن.

Top