بەهۆی لافاوێکی خێرا لە شاری جۆهانسبێرگ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوێکی خێرا لە شاری جۆهانسبێرگ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

دەزگای فریاگوزاری ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند، کە 14 کەس بەهۆی لافاوی ڕووبارێکی بچووکەوە دوای زریان و بارانێکی بەخوڕ لە جۆهانسبێرگ گیانیان لەدەستداوە.

"روبیر مۆلۆدزی"، وتەبێژی ئەم ڕێکخراوە، پێشتر ڕایگەیاندبوو، كە ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی باران ، گروپێک مەراسیمێکی ئایینییان لە ڕووبارەکەدا ئەنجامدەدا، کاتێکیش لافاوێکی لەناکاو ڕوویدا، ٣٣ کەس لە کەناری ڕووباری جۆسکی ئامادە بوون.

ناوبراو ڕایگەیاند: کە دۆزینەوەی کەسانی ونبوو بە زیندووی ئاستەمە و ئاماژەی بەوەشکردووە: "کاتێک زریانەکە هات، زۆرێک لە ناو ڕووبارەکە وەستابوون و ڕێوڕەسمی ئایینییان ئەنجامدەدا؛ بەهۆی بەهێزیی زریانەکەوە هەموویان بە ئاوەکەدا ڕۆیشتن، لە کاتێکدا ئەو قەشەیەی کە ڕێوڕەسمەکەی بەڕێوەدەبرد ڕزگاری بوو، هەروەها هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان بەردەوامن.

مۆلۆدزی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی زیادکردنی هەڵمەتەکانی هۆشیاری بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارەساتانە، گوتی، "هەموو کەسێک دەتوانێت بچێتە ڕووبارەکانی ئەم وڵاتە و لە هەر شوێنێک بیەوێت نەریتی ئایینی خۆی ئەنجام بدات".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top