تاوانی هەڕەشە لە قۆناغی دادگاییكردندا

تاوانی هەڕەشە لە قۆناغی دادگاییكردندا

 سزای تاوانی هەڕەشە لە یاسای سزادانی عێراقی مادەی 430-432 دیاری كراوە.

لە مادەی 430 دا هاتووە

یەكەم: هەركەسێك هەڕەشە لە كەسێكی دیكە بكات بە ئەنجامدانی تاوانێك لە دژی خۆی یان ماڵ و سامانی، یان دژی كەسێكی دیكە، یان ماڵ و سامانی كەسێكی دیكە یان هەڕەشەی لێ بكات بە دانەپاڵی شتی ئابڕوبەر یان ئاشكراكردنی شتێك، جا لەگەل هەڕەشەكە داواكاری بكات بەكارێك یان نەكردنی كارێك، سزادەدرێت بە زیندانی ماوەیەك لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

 دووەم : بەهەمان سزا سزادەدرێت ئەگەر هەڕەشەكردنەكە بە ڕێگای وتارێك بوو بە نوسراو، بە بێ ئاماژەكرد بە ناوی هەڕەشەكار، یان هەڕەشەكار بریتیبوو لە كۆمەڵەیەكی نهێنی، جا ئەو كۆمەڵەیە هەبێت، یان تەنیا بانگەشەبێت، بەپێی مادەی 431، سزا دەدرێ بە حەبس هەركەسێك كەسێكی دیكە تەهدید بكات بە ئەنجامدانی تاوانێك لە دژی هەڕەشە لێكراو، یان دژی ماڵ و سامانی، یان دژی كەسانی دی، یان دانەپاڵی شتێكی ئابڕوبەر، یان ئاشكراكردنی نهێنی، جگە لە حاڵەتەكانی مادەی 430، كەواتە لەو مادەیەدا هەڕەشەكار هیچ داواكارییەك ناكات، یان داوای هیچ شتێك ناكات، هەر بەپێی مادەی 432 هەركەسێك هەڕەشە لە كەسێكی دیكە بكات بە قسە یان كردار یان ئاماژەیەكی نوسراو یان زارەكی یان لە ڕێی كەسێكی دیكە جگە لە حاڵەتەكانی مادەی 430 و 431، سزادەدرێ بە حەبس بۆ ماوەیەك لە ساڵێك زیاتر نەبێت، یان پێبژاردنێك لە ٢٢٥٠٠٠ زیاتر نەبێت.

Top