زیانە تەندروستییەكانی خۆراكی خێرا

زیانە تەندروستییەكانی خۆراكی خێرا

خۆراكی خێرا Fast food بە شێوەیەكی بەرچاو لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە، بەڵام بەگشتی سۆدیۆم و چەوری و كالۆری زۆر لەخۆدەگرن، لەگەڵ رێژەیەكی كەم لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان. زیاد خواردنی خۆراكی خێرا كاریگەریی نەرێنی دەكاتە نزیكەی هەموو بەشەكانی لەش، بۆنموونە: زیادبوونی ئەگەری سەرئێشە، سەرهەڵدان و وروژاندنی زیپكەی گەنجێتی Acne، زیادبوونی ئەگەری خەمۆكی، گرفتەكانی ددان بە شێوەی دروستبوونی چاڵی ددان Cavities، زیادبوونی كێشی لەش، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ لە خوێندا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەبەر رێژەی بەرزەكەی سۆدیۆم (خوێ) لە خۆراكی خێرادا، بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن و هۆرمۆنی ئینسولین، واتە گۆڕان لە كاردانەوەی سرووشتیی ئینسولین لە لەشدا، كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات.

Top