پاڵه‌وانێتى فوتساڵی قوتابخانه ناحكومییه‌كان به‌رده‌وامه
پاڵه‌وانێتى فوتساڵی قوتابخانه ناحكومییه‌كان به‌رده‌وامه
كارزان كانه‌بی
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنیگدان به یارییه وه‌رزشییه‌كان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌ره‌ووپێشبردنى وانه‌ى وه‌رزشیی وه‌كو سه‌رجه‌م وانه‌كانى تر‌ى پسپۆڕى ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكى وه‌رزشی ودێده‌وانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پاڵه‌وانێتى فوتساڵ بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه ناحكومییه‌كانى سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات، ئامانج له‌م پاڵه‌وانێه‌تیه زیاتر گرنگی دانه به چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كان، له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ش بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چاڵاكى وه‌رزشی و دێده‌وانى سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێرگوتى: ئامانجمان ئێمه له ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى فوتساڵى قوتابخانه ناحكومییه‌كانى سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر زیاتر خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى وه‌رزشییه له قوتابخانه‌كان، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی وه‌رزشیی هه‌ڵساین به ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى فوتساڵ بۆ بیست قوتابخانه‌ى ناحكومی كه قوتابیانی تاكو قۆناغی شه‌شی بنه‌ڕه‌تى ده‌توانن به‌شداربن له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه، یارییه‌كانیش بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له باره‌ى هه‌بوونى گرفت و ئارێشت له ناو یاریگاكان گوتیشى" هیچ گرفتێكمان نییه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بووه و یاریگاى تایبه‌ت و ستافی ناوبژیوانان و كه‌ل و په‌لى وه‌رزشیی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خولێكى سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه ببه‌ین له داهاتوودا هه‌وڵ بده‌ین پاڵه‌وانێتى جۆراوجۆرى وه‌رزشییان بۆ ئه‌نجام بده‌ن، سوپاسى هاوكارى هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه خه‌ونى ئێمه دروست كردنى یاریزان و ده‌ستنیشان كردنى یاریزانى به‌هره‌مه‌نده بۆ داهاتووى وه‌رزشیی كوردستان و هه‌ولێر به تایبه‌ت، هیوادارین بتوانین پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین، جێگاى باسه خوله‌كه‌ش ڕۆژانه له یاریگاى قوتابخانه‌ى كۆشش به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى به‌شێك له یارییه‌كانه
كۆشش-سمارت(1-0)گۆڵ
كلیڤه‌ر-شیاو(2-1)گۆڵ
ئیشقی برایه‌تى-ساڤای عه‌ره‌بی(4-0)گۆڵ
ئه‌دڤانس-شاهان(5-1)گۆڵ
نۆڤا-زانیاری(4-1)گۆڵ
فاخیر مێرگه‌سۆری-نه‌واى عه‌ره‌بی(3-0)گۆڵ
گۆڵدن فیوچه‌ر-لیزا(2-1)گۆڵ
نووسين به كيبۆردى عه‌ره‌بى - گۆڕين بۆ يونيكۆد - دابگره.
نووسين به كيبۆردى ئينگليزى ڕاسته‌وخۆ بنووسه - بۆ نموونه: -g- ده‌بێته -گ-
باشتره فۆنتي عه‌لى به‌كاربێنى
بۆ كارپێكردنى كيبۆردى يونيكۆدى كوردى له سه‌ر كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌يه دابه‌زێنه: كيبۆرد