عه‌باس فه‌ره‌ج تیپی كچان دروست ده‌كاته‌وه
عه‌باس فه‌ره‌ج تیپی كچان دروست ده‌كاته‌وه
دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له مه‌شقدانه‌وه‌ى تیپی فوتساڵى كچان له شارى سلێمانى و دووركه‌وتنه‌وه له خوله‌كانى كوردستان و عێراقی، سلێمانى جارێكی تر ده‌بێته‌وه خواه‌ن تیپێكى تۆكمه‌ى فوتساڵ له سه‌ر ئاستى كوردستانیش ده‌یانه‌وێ كێبڕكێ بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج ده‌یه‌وێت تیپێك له پارێزگاى سلێمانى دروست بكات و شه‌رٍِى سه‌رجه‌م یانه‌كانى تر‌ى كوردستان بكات، له‌م باره‌شه‌وه عه‌باس فه‌ره‌ج بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى تیپێك له شارى سلێمانى دروست بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كانى كوردستان و عێراقی، هۆكارى دواخستنى دروست كردنى تیپه‌كه‌ش به‌هۆى دیارى نه‌كردنى خولى فوتساڵ بوو بۆ ئاستى كچان، له‌باره‌ى رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ تیپه‌كان عه‌باس فه‌ره‌ج گوتى" له شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپێك كۆده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر زانیمان تیپێك هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه ده گونجێ به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵیان رێك ده‌كه‌وین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیمان ئه‌و كچانه‌ى ئێمه هه‌ر پشتگوێ ده‌خرێن ئه‌وا له‌گه‌ڵ تیپێكى ده‌ره‌وه‌ى سلێمانى رێكده‌كه‌وین،گوتیشى" یانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانیش ئاماده‌ى ئه‌وه‌یان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى به ناوى ئه‌وانه‌وه به‌شدارى له خولى فوتساڵى كچانى نایابی یانه‌كانى كوردستان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر تیپ له ناو شارى سلێمانى نه‌بێت، سه‌د له سه‌د تیپه‌كه دروست ده‌كه‌ینه‌وه ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ تیپێك رێكده‌كه‌وین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌م كچه یاریزانانه به‌رده‌وام بن له یارى كردن و مه‌شقی به‌رده‌وامیان پێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى باشتر ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی