زانكۆی جیهان له‌ خانه‌قینى برده‌وه‌

زانكۆی جیهان له‌ خانه‌قینى برده‌وه‌

له‌ خولى پله‌ یه‌كی كوردستان
زانكۆی جیهان له‌ خانه‌قینى برده‌وه‌
ئاسۆ كاوه‌
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان دوێنى شه‌ممه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك یاری گرنگ له‌ نێوان یانه‌كان به‌رێوه‌چوو، یانه‌ى زانكۆی جیهان له‌ سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیشه‌سازی میواندارى یانه‌ى خانه‌قینى كرد، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى زانكۆى جیهان به‌ ئاستێكى به‌رز ده‌ركه‌وتن و توانیان یارییه‌كى جوان ئه‌نجام بده‌ن و به‌ دروشمی سه‌ركه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامى باش هاتنه‌ نێو یاریگا و توانیان یارییه‌كه‌ش به‌ سوودی خۆیان به‌ كۆتایی پێبهێنن به‌ ئه‌نجامى(3-2)گۆڵ و یه‌كه‌م شكستیان له‌م وه‌رزه‌ دووچارى یانه‌ى خانه‌قین كرد، یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى كۆیه‌ى كردو یارییه‌كه‌ى به‌ زه‌حمه‌ت به‌ ئه‌نجامى (1-0)گۆڵ لێ برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره‌.
بابان-سێمێل(0-1)گۆڵ
خاك-پیشه‌سازی(3-1)گۆڵ
ڕه‌واندوز-گاره‌(4-0)گۆڵ
سلێمانى-رزگاری(2-0)گۆڵ
ڕانیه‌-بازیان(1-2)گۆڵ
قه‌ڵادزی-برادۆست(4-0)گۆڵ
هه‌لۆ-شۆریجه‌(1-1)گۆڵ

Top