بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکە چەماوەکان و داواکاری کۆمپانیاکان بۆ دوو هێندە لەسەر مۆبایلەکان زیادبوونی دەکات

بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکە چەماوەکان و داواکاری کۆمپانیاکان بۆ دوو هێندە لەسەر مۆبایلەکان زیادبوونی دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ڕایگەیاند کە ژمارەی مۆبایلەکانی گالاکسی Z Fold و گالاکسی Z Flip کە بۆ بەکارهێنانی کۆمپانیاکان دەفرۆشرێن دوو هێندە زیادی کردووە بە پێوەری ساڵانە. و لە ماوەی مانگی یەک تا مانگی تشرینی یەکەمی 2022 ژمارەی مۆبایلە زیرەکەکانی گرێبەستکراو لە نێوان سامسۆنگ و کڕیارانی کۆمپانیاکان زیادی کردووە بە ڕێژەی 105% بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2021.
وە لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ناردنی مۆبایلە زیرەکە چەماوەکان بگاتە 16 ملیۆن یەکە لە سەرانسەری جیهاندا، کە نوێنەرایەتی زیادبوونی 73% دەکات لە چاو ساڵی ڕابردوودا، و پێدەچێت ناردنی مۆبایلەکان لە ساڵی داهاتووی 2023 زیاد بکات بۆ 26 ملیۆن یەکە, و ئاسانکاری فرەکارکردن لەسەر شاشەیەکی گەورە و باشترکردنی بەرنامە بەهێزەکانی ئامێرە چەماوەکان، هۆکارن بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی ئەم مۆبایلانە لەنێو بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکان.

سوودەکانی ئامێری چەماوە بۆ کۆمپانیاکان
کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن پشت بە تەکنەلۆژیا ببەستن وەک ڕێگەیەکی نوێ بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان. بۆیە ئامێرە چەماوەکان بە تایبەتی پیشەسازی خزمەتگوزارییە داراییەکانی بۆ خۆیان ڕاکێشاوە، و 74%ی ڕاوێژکارە داراییەکان دەڵێن مانەوە لە پەیوەندیدا لە ڕێگەی بەرنامەکانی مۆبایلەوە بووەتە کارێکی گرنگ و زۆر پێویست.
کەی سی چۆی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی جیهانی مۆبایلەکان لە یەکەی مۆبایلی سامسۆنگ ڕایگەیاند: "ئامێرە زیرەکە چەماوەکانی گالاکسی دیزاین و پەرەپێدراون بۆ دابینکردنی ڕێگەی نوێ بۆ کارکردن و گەڕان بەدوای بژاردەی داهێنەرانەتردا. و ئەم گەشەکردنە خێرایە لە وەبەرهێناندا ئەوە دەردەخات کە کڕیارەکان چەند پێویستیان بە داهێنانی واتادار هەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارمەندەکانیان.”
مۆبایلی گالاکسی Z Fold4، مۆبایلی زیرەکی نەوەی چوارەمی سامسۆنگە کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، و بەهێزە بۆ فرەکارکردن و هەروەها نموونەییە بۆ بەکارهێنانی بازرگانی. سەرەڕای قەبارەکەی کە گونجاوە بۆ هەڵگرتن لەناو گیرفاندا، و شاشەیەکی گەورە دابین دەکات، بۆ ئاسانکاری تەواوکردنی ئەرکەکان بە بەراورد بە شاشەی مۆبایلە زیرەکە ئاساییەکان. شاشەی فراوانی گالاکسی Z Fold4 شوێنی کارکردنی زیاتر دابین دەکات و بە باشی گونجاوە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەریی وەربگریت. لەگەڵ شریتی دەستپێگەیشتنی خێرای بەرنامەکان هاوتای کۆمپیوتەر.
مۆبایلی گالاکسی Z Fold4 دەتوانێت لە یەک کاتدا سێ بەرنامە بکاتەوە، لەنێویاندا دوو بەرنامە بۆ بەراوردکردن و بینینی شانبەشانی یەکتر. بۆ نموونە بەکارهێنەر دەتوانێت وەڵامی ئیمەیڵەکانی بداتەوە لە جیمەیڵەکەی لەکاتی بینینی دوو لاپەڕەی گەڕان لە وێبگەڕی Chrome دا، هاوتای کردنەوەی چەندین بەرنامە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.
مۆبایلی گالاکسی Z Fold4 توانای گونجاندنە لەگەڵ پێداویستییەکانی کار. تایبەتمەندی Flex Mode ئەزموونێکی جیاواز دابین دەکات بە بێ بەکارهێنانی دەستەکان بۆ ئامرازەکانی کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی، و پشتگیری لە تواناکانی واژۆی ئەلیکترۆنی یان تۆمارکردنی تێبینی دەکات لەسەر بەرنامەکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی پێنوسی S.

هاوبەشی بەهێز بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی مۆبایلی چەماوە
لەمڕۆدا کێبڕکێیەکی توند لە بازاڕدا زاڵە، بەتایبەتی لە کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکان. وە پیشەگەرەکان پێویستیان بە باشترین ئامراز هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە پاراستنی کارایی کارکردن.
ئامێرەکانیان دەبێت بتوانن پشتگیری لە کاری ئاڵۆز بکەن و سامسۆنگ بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە پێشەنگەکانی پیشەسازییەکە، توانیویەتی سوودەکانی گالاکسی Z Fold4 بە شێوەیەکی ناوازە بەکاربهێنێت.
ڕاپرسییەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە بەرنامەی Bloomberg Professional بۆ خزمەتگوزارییە داراییەکان زیاتر لەلایەن کەسانی پیشەیی لە بواری خزمەتگوزارییەکانی وەبەرهێنانەوە بەکاردەهێنرێت، وەک بازرگانان، شیکاران و بەڕێوەبەران. ئەوان سوود لە شێوەی ناوازەی گالاکسی Z Fold وەردەگرن بۆ ئەوەی بتوانن لە کاتی ڕۆیشتن و جووڵەدا دەستیان بە زانیاری بازاڕ و شیکار و هەواڵ و پەیوەندییەکان لە "بلومبێرگ"ەوە بگات بە شێوەیەکی ئاسان، بە پاراستنی ئەزموونی بەکارهێنەر و کاراییەکانیان. گالاکسی Z Fold4 ی سامسۆنگ بە دیزاینە گونجاوەکەی لەگەڵ بەرنامەی Bloomberg Professional، بەردەوامیی دەدات بە کارکردن بە شێوەیەکی ئاسان و توانای فرەکارکردن لەکاتی گەڕۆکیدا. بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی لە شاشەی چاتی (IB)Bloomberg ەوە خێرا بچنە ناو شاشە گەورەکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکان، چاودێریکردنی بازاڕ دەستبەجێ لە کاتی خۆیدا، و ئەنجامدانی گەڕان یان شیکاری هێڵکاریەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر. ئەمەش ڕێگە بە پیشەگەرە داراییەکان دەدات کە کاری ئاشناتر لەسەر ئامێرە چەماوەکانیان ئەنجام بدەن.
بەرنامەی DocuSign کە پێشەنگی جیهانە بۆ واژۆکردنی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن 24 باشترین کۆمپانیا لە کۆی گشتی 25 کۆمپانیا لە لیستی Fortune 500 Financial بەکاردەهێنرێت لە سیستەمی Android 12L، وە یارمەتی گالاکسی Z Fold4 دەدات ڕزگاری بێت لە کێشەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لەسەر شاشە گەورەکان. بەمەش ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە خێرایی هاوپێچەکانی ئیمەیڵەکان لە دۆخی فرە شاشە ڕاستەوخۆ لە DocuSign eSignature ڕابکێشن و بیگوازنەوە، و بە خێرایی گرێبەستەکان لە کاتی ڕۆیشتندا ئەنجام بدەن، ئەمەش بە بەکارهێنانی S Penی سامسۆنگ و واژۆی Flex Mode تایبەت بۆ ئەو مەبەستە.
DocuSign ئەزموونێکی هاوشێوەی کۆمپیوتەر بە دۆخی Samsung DeX دروستکردووە. تەنها شتێک کە بەکارهێنەر دەبێت بیکات ئەوەیە کە مۆبایلەکە بە مۆنیتەرێکەوە ببەستێتەوە و بەهۆی پشتگیری DocuSign لە ڕوونی بەرز و شێوازی دیزاینی گونجاو.

سامسۆنگ هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای IBM کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕەنگە پیشەگەرە داراییەکان ڕووبەڕووی ببنەوە بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە هەر شوێنێکەوە کاربکەن. کۆمپانیای IBM iX کە هاوبەشێکی دیزاینی ئەزموونە لە IBM Consulting، لەگەڵ دامەزراوەیەکی دارایی پێشەنگ کاریان کردووە بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی مۆبایلەکان، و یارمەتیدانی ڕاوێژکارانی سامانەکان بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری بازاڕ بە خێرایی و بەڕێوەبردنی. یەکخستنی Samsung DeX و S Pen ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کارلێک لەگەڵ زانیاریەکان بکەن و فایلەکان لە نێوان بەرنامەکاندا ڕابکێشن و بەکاریان بهێنن، و وەرگێڕان ئەنجامبدەن لە نێوان دەستنووسەوە بۆ دەق و تەنانەت واژۆی دیجیتاڵیش لە ژینگەیەکی تەواو هاوشێوەی ئۆفیس لەسەر ئامێرە چەماوەکەیان ئەنجام بدەن. فەلسەفەی کراوەیی سامسۆنگ ڕێگە بە یەکخستنی بەرنامە بەناوبانگەکانی دیکە دەدات بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی ڤیدیۆیی، پیشاندانی ژمارەی پەیوەندی کڕیارەکان، ئیمەیڵ و خشتەکان لە میانەی ڕووکارێکی فرە بەرنامە.

Top